نوێترین

recent

12/08/2015

یوسف محەمەد: ئەم نەرمییەی پەرلەمان تا نەمانی شەرعییەتی سەرۆكە

103151282015_021214012250

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، جەختدەكاتەوە، كە ئەم نەرمی نواندنەوەی پەرلەمان لەپرسی سەرۆكایەتی هەرێم تا كاتی نەمانی شەرعییەتی سەرۆكە، دواتر پەرلەمان بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدات.

 

یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا باس لەپرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان‌و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان‌و فراكسیۆنەكان لەسەر ئەو پرسە دەكات.

 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: وەكو سەرۆكی پەرلەمان فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان بەڕەسمی تر دەزانم‌و خۆزگە لەبری گفتوگۆی لایەنەكان لەدەرەوەی پەرلەمان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم لەناو پەرلەمان فراكسیۆنەكان ئەو گفتوگۆیەیان بكردایە، بەڵام بەداخەوە ئامادەیی تەواو نەبوو لەلایەن فراكسیۆنەكانەوە بۆ ئەوەی لەناو پەرلەمان وتووێژ بكەن، ئێستاش “من هیوادارم فراكسیۆنەكان بگەنە ڕێكەوتن لەسەر ئەو پرسە”.

 

یوسف محەمەد هەروەها دەڵێت: پەرلەمان نەرمی نواندووە  بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەكان بگەنە ڕێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم لەدەرەوەی پەرلەمان، بەڵام ئەم نەرمییەی پەرلەمان تا ئەو كاتەیە، كە تەنگەژەیەكی حەقیقی دروستدەبێت ئەویش نەمانی شەرعییەتی سەرۆكەو پێویستە پەرلەمان بڕیاری خۆی بدات ئەوكات.

 

یوسف محەمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە لەنزیكترین دەرفەتدا جا چ لەكۆبوونەوەی ئاسایی بێت، یاخود لەكۆبوونەوەی نا ئاسایی بێت پرسی سەرۆكایەتی هەرێم یەكلایی دەكەینەوە، چونكە ئەم پرسە پێویستی بەدەركردنی یاسا هەیە.

 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان باس لەوەش دەكات، لەماوەی ڕابردوو شەش جار خولی پەرلەمان درێژكراوەتەوەو دووجاریش خولی سەرۆكایەتی هەرێم، كە ئەمانە هەمووی بەیاسا كراوەو پێویستە بەیاساش ئەم پرسە ئێستا چارەسەربكرێت.

 

ناوبراو جەختیكردووەتەوە، كە سەرەڕای ئەوەی ڕای شەخسی ئەو وەكو كەسێكی ئەكادیمی، كە پێشتریش لەدەرەوەی پەرلەمان قسەی لەسەر ئەو درێژكردنەوانە كردووە، ئەوەیە “ئەم پرسە وەك وتم پێویستی بەیاسا هەیەو لەئێستاشدا چوار لایەن پڕۆژە یاسایان پێشكەشكردووەو دەیانەوێت لەڕێگەی پڕۆژە یاساوە ئەو پرسە چارەسەر بكەن.

 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی وتووە، كە ئێمە هەوڵدەدەین بەبێ‌ لایەنگیری ئەو مامەڵە لەگەڵ ئەو پڕۆژە یاسایانە بكەین بەو شێوەیەی، كە پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ڕەنگڕێژی كردووە دواتر دەرئەنجامەكەی هەرچی بێت ئەوا دواتر فراكسیۆنەكان‌و پەرلەمان بەرپرسیارییەتی هەڵدەگرن.



from Wllat Net http://ift.tt/1h25nMj
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085