نوێترین

recent

12/08/2015

بارزانی نمایشی سەربازی لەهەولێر قەدەغەدەكات

730111282015_126600_n

بەفەرمانی مەسعود بارزانی، بۆ هیچ دەزگایەكی سەربازی‌و حكومی‌و حیزبی نییە نمایشی سەربازی‌و رێپێوان لەناو شاری هەولێر بكەن.

ئەم فەرمانەی بارزانی لەمیانی راگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێردا هاتووە، كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بڵاوكراوەتەوەو ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بەهیچ شێوەیەك رێگە بەهیچ لایەنێك نادرێت، نمایشی سەربازی بۆ هیچ مەبەستێك بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردووتر بەمەبەستی‌ پشتیوانیكردن لەمانەوەی‌ مەسعود بارزانی سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان لەپۆستەكەی، بەسەدان لایەنگری پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بەدەیان ئۆتۆمبیلی‌ سەر بەوەزارەتی‌ ناوخۆ وێنەی‌ سەرۆكی‌ هەرێمیان بەخۆیانەوە نمایشكردبوو.



from Wllat Net http://ift.tt/1PkwSf9
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085