نوێترین

recent

21/11/2014

لە خۆرئاوای كوردستان:30 خوێندنگه‌ بەناوی شەهیدانەوە ناوده‌نرێت


ووڵآت نێت/

لە خۆرئاوای كوردستان، 30 خوێندنگه‌ بەناوی ئەو شەهیدانەوە كرا كە لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان گیانیان بەخشیوە.


بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی (هاوار نیوز) لە مەراسیمێكدا لە ناحییەی شەرای كانتۆنی عەفرین دامەزراوەی زمانی كوردی بڕیاریدا 30 خوێندنگه‌ بە ناوی ئەو شەهیدانەی لە پێناو رزگاركردنی گەلی كوردا رۆحیان بەخت كردووە، ناوبنرێن.

بەرپرسانی دامەزراوەی زمانی كوردی، لە وتارەكانیدا جەختیان لەوە كردەوە كە زمانی دایك چەند گرنگە بۆ نەوەی ئایندە لەبەرئەوەی لە داهاتوودا زمانی دایك دەبێتە بناغەیەك بۆ بەهێزكردنی كۆمەڵگەی كوردی.

دوای كۆتایی هاتنی هەڵمەتی بەناوكردنەكە، ئاهەنگێكی گەورە بەو بۆنەیەوە سازكرا و و بە دەیان خوێندكار و مامۆستای ناوچەكە بەشدارییان تێیدا كرد.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085