نوێترین

recent

21/11/2014

کێشەکانی نێوان نێچیرڤان و مەسرور بارزانی سەرهەڵدەدەنەوە و مەسعود بارزانی نێواندارییان دەکات

ووڵات نێت |
سەبارەت بەپەیوەندییەکانی ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستان و سیاسەتیان لەناوچەکە و بەدەوڵەتانی دراوسێوە، بەتایبەت ئێران، کێشەیەکی گەورە لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیدا دێنێتە کایەوە و بۆ چارەسەرکردنیشی، مەسعود بارزانی، نێواندارییان دەکات و هەردووکیان لەو پرسە دوور دەخاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمشەو، هەرسێك کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجام دەدەن.
مەسرور بارزانی، پێی وایە، پێویستە لەئێران خۆیان بەدوور بگرن و هەموو ئەو لایەنانەی دژی ئێرانن پڕچەك بکەن. بەڵام، نێچیرڤان بارزانی پێی وایە، ئێران، لایەنێکی گرنگە و پێویستە لێی نزیك ببنەوە چونکە، ئێران، کاریگەریی لەسەر هەم سلێمانی و هەم بەغدادیش هەیە.
دەربارەی ئەم پرسە، مەسعود بارزانی بەهەردوولای ڕاگەیاندووە" لەم کاتە ناسکەدا ئەو پرسە بۆ من بەجێبهێڵن و خۆم یەکلاییان دەکەمەوە".
هەر بۆ چارەسەرکردنی دیدی هەردوکیان و نزیککردنەوەیان لەیەکتری، بڕیارە ئەمشەو هەرسێ کەسی دەسەڵاتداری ناو پارتەکە، بەیەکەوە کۆببنەوە و بڕیاری یەکجارەکی بدەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085