نوێترین

recent

15/09/2014

فورات نيوز: وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ تورکیا ڕووداوی دژی‌ pkk دروستكردووە

ووڵات نێت |

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە واژۆی وەزارەتی كاری دەرەوەی توركیای لەسەرە، دەڵێت تەلەفزیۆنی ڕووداو، لەلایەن دەڵەتی توركیاوە و لە چوارچێوەیە قۆناغی نوێ بۆ تەڤگەرێكی دەرونی دژی PKK دروستكراوە .

ماڵپەری فورات نیوز لە راپۆرتێكیدا كە ئەمرۆ شەممە بڵاویكردوەتەوە دەڵێت “تەلەفزیۆنی ڕووداو ماوەیەك بەرلە ئیستا دەستی بەپەخشی خۆی كرد، ئێستاش بەڵگەكان زیاتر ئاشكرای دەكەن كە دەوڵەتی تورك لەپشت دروستكردنی ئەو تەلەفزیۆنەوەیە و ئەوە بەڵگەیەی دەیبینن ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت.”

لە بەڵگەكەدا كە واژۆی وەزارەتی كاری دەرەوەی توركیای لەسەرە ئاشكرا دەبێت كە تەلەفزیۆنی ڕووداو، لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە و لە چوارچێوەیە قۆناخی نوێ بۆ تەڤگەرێكی دەرونی دژی PKK دروست كراوە .

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكەی پەكەكە ئەم بەڵگەیە لەلایەن وەزرارەتی دەرەوەی توركیاوە بۆ كۆنسوڵیەتی ئەو وڵاتە لە هەولێر نێردراوە، تیایدا دەستنیشان كراوە كە دەوڵەتی تورك لە هەرێمی باكوور عێراق كە (باشووری كوردستان) دەكات، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هەرێمیدا بەهاوكاری هێزە ( هەرێمیەكان ) كە مەبەستی زیاتر لە (پارتی دیموكراتی كوردستان PDK )یە لە چوارچێوەیەكی تەڤگەرێكی پسكۆلۆژی (دەرونی ) تەلەفزیۆنێك بەناوی ڕووداو كە ناوەندەكەی لە هەولێرە ئامادە دەكات ، لەبەڵگەكەدا ئامانجی دروست كردنی ڕووداو بەم شێوەیە نیشاند دەدرێت .

ئاژانسەكە بڵاویشی كردۆتەوە كە (سیاسەتی پەخشی ڕووداو تیڤی لەلایەن میتی توركیەوە بەڕێوەدەچێت و لەلایەن لیژنەی خەرجی نهێنیەوە لە بودجەدا توركیا خەرجی بۆ تەرخان دەكرێت )

لە بەشێكیتری هەواڵەكەیاندا ئەوە هاتووە: تەلەفزۆنی ڕووداو دژی PYD و PKK پەخش دەكات لەلایەن تەڤگەری پسكۆلۆژی و رێكخستنی میتی توركیەوە سەرپەشتی دەكرێت ، بەشێوەیەكی ڕێك وپێك ئەو زانیاریانەی هەر مانگێك میت دەینرێت بۆ كۆنسوڵی توركیا لەهەولێر لەو بەڵگەیەدا دەردەكەوێت، جگەلەوەش ئاشكراش دەبێت كە خەرجی ماددی لەلایەن وەزارەتی مالیە و لەلایەن سەرۆك وەزارەتی توركیاوە قبوڵ دەكرێت .

بەپێی هەواڵەكە لەبەشی كۆتایی بەڵگەكەدا(10) ماددە كە سیاسەتی پەخشی ڕووداو دیار دەكات ئاشكرا كراوە، هەروەها دەستنیشان كراوە كە سەفارەتی توركیا لە هەولێر بەرپرسیارە لە پێكهێنانی ئەو ماددانە.

ماددەكانیش بەم شێوەیەن:

1 – ئەو كەسانە بەردەوام لەپێشەوە بن كە دژی ڕێكخستن ( PKK ) ن و نێوانیان لەگەڵ PKK نیە و خراپە .

2- بەرنامەی پڕوپاگەندەیی دژی ڕێكخستی جیاخوازی PKK و گرێدراوەكانی وەك PYD و YPG ، ئامادەبكرێت .

3- لە سوریا كەسایەتی دژ بەری PKK وەك س. بەدرەدین و عەبدلوحەكیم بەشار، دەرخەنە پێش و وەك سەرۆكی كورد بیانناسێنن .

4- بەرنامەی بەو شێوەیە سازبكرێت كە چونی پێشمەرگە بۆ ئەو هەرێمانەی كە لە سوریا كوردی لێیە ڕەوا بكات.

5 – دژایەتی هەموو ئەو ڕێكخستنانە بكرێت كە گرێدراوی ئەوانن و دژی YPG و PYD بێ باوەڕی دروست بكرێت . كار بكرێت لەسەر ئەوەی كە ئەوانە نوێنەرایەتی كوردی سوریا ناكەن و كار بكەن بۆ ئەوەی بێ ئیعتبار ببن.

6 – لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەی لەگەڵ حكومەتی باكوری عێراق (هەرێمی باشووری كوردستان ) و پارتی دیموكراتی كوردستان PDK داومانە بۆ داخستنی دەرگای سنور، پێدەچێت لە ئەنجامی گەمارۆی ئابووریدا كێشەی ژیانی بێتە ئاراوە ، لەو كاتەدا PYD وەك بەرپرسی ئەو كارەساتە نیشان بدرێت و لەو چوارچێوەیەدا بەرنامە و هەوڵدان بۆ رەشكردنی PYD سازبكرێن.

7- هەواڵی دەزئینفۆرماسیۆن بڵاوبكریتەوە لەسەر ئەوەی كە PKK و ڕژێمی سووریا پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە.

8- تێگەیشتنێكی وا دروست بكرێت كە PKK فشار بۆ سەر پارتەكانی ڕۆژئاوادێنێت و دەستگیریان دەكات، لەو بارەیەوە هەواڵ ئامادەبكرێت و ناڕازیی لەناو خەڵكدا دژ بە PKK دروست بكرێت.

9- بەهیچ شێوەیەك هەواڵێك دروست نەكرێت كە ببێتە پڕوپاگەندە بۆ PYD و YPG .

10- هەوڵدانێكی زۆر بدەن بۆئەو بانگەشانەی كە توركیا وڵاتێكی دۆستی كوردی سوریاوە و برایانە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085