

لە ئەنجامی روداوێكی هاتوچۆدا كە لە سەر رێگای سەرەكی زاخۆ و سێمێل روویدا ، پەیامنێری كەناڵی دەلال تیڤی گیانی لە دەستدا و سێ رۆژنامەنووسیدیكەش برینداربوون .
بهپێی زانیاریهكان رووداوەكە لەسەر شەقامی زاخۆ و سێمێل ئەو رۆژنامەنوسانە بە ئۆتۆمبێلەكەیان وەردەگەرێن و لە ئەنجامیشدا عەدنان عادل، پەیامنێری كەناڵی دەلال تیڤی لە قەزای زاخۆ گیانی لە دەست داو سێ رۆژنامەنوسەكەیتر برینداربوونە .
ئەو رۆژنامەنووسانە لە رێگابوونە بۆ شاری دهۆك بەمەبەستی ناو تۆماركردنیان لە بەشی راگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكی پارێزگاكە .