

فوئاد حسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت که زۆری نه‌مابو داعش بگه‌نه فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا نه‌بوایه ئه‌وا داعش ده‌گه‌یشته هه‌ولێر، ده‌ڵێت:” داعش گه‌یشته مه‌خمور، داعش گه‌یشته گوێر و خازر و ئه‌مه‌ش سێ خه‌تن دێن بۆ هه‌ولێر، به‌تایبه‌ت که گه‌یشتنه گوێر زۆری نه‌مابو بگه‌نه فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر”
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئه‌مریکا له پاراستنی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت”بۆ مێژوو ده‌ڵێین ڕۆڵی ئه‌مریکا له‌وکاته‌دا زۆر گرنگ بو، گورزی گه‌وره‌یان له داعش_دا، ”
فواد حسێن، له گفتوگۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕوداو، که ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت:”ئه‌وه‌ی پێشبینیمان ده‌کرد تورکیا بیکات نه‌یکرد،هه‌موو تاکێکی کورد له هه‌ڵوێستی تورکیا نیگه‌رانه”
ناوبراو ئه‌وه‌یش ئاشکرا ده‌کات که تا ئێستا 10 ده‌وڵه‌ت هاوکاری سه‌ربازیان ناردوه بۆ پێشمه‌رگه و وه‌ک ئه‌ویش ده‌ڵێت”له زیادبوندایه”.