

لە شەڕو پێكدادانێكدا لە باكووری شاری فەلوجە سەربە پارێزگای ئەنبار ئەمیرێكی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لەگەڵ شەش یاریدەدەری كوژران.
لە ناوچەی سەقڵاوییە لە باكووری شاری فەلوجە شەڕ و پێكدادانێكی سەخت لە نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و چەكدارانی رێكخراوی داعش روویداو كە تێدا ئەمیرێكی گەورەی ئەو رێكخراوە لەگەڵ شەش یاریدەدەری كوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانە كە فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەكانی پارێزگای ئەنبار فەریق روكن رەشید فلەیەح، ئاشكرایكردوەو رایگەیاند" هێزەكانی سوپا پڕۆسەیەكی سەربازی چڕیان لە دژی چەكدارانی رێكخراوی داعش لە ناوچەی سەقڵاوییە كە دەكەوێتە باكووری شاری فەلوجە ئەنجامدا، لەو كاتەدا شەڕ و پێكدانێكی سەخت لە نێوان هەر دوولادا روویدا".
فلەیەح ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاكامی شەڕو پێكدانەكەدا بەپێی ئەو زانیارییانە كە دەستی هێزەكانی سوپا كەتووە، ئەمیرێكی رێكخراوەكەی داعش كە ئەبو ئاوس ناسراوە لەگەڵ شەش لە یاریدەدەری كوژراون.
فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەكانی ئەنبار روونیشیكردەوە، بە هۆی سەختبوونی، شەڕەكە ماوەی 3 كاتژمێری خایاندووە.