ووڵات نێت |
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌زانێت سه‌ربڕه‌كه‌ی داعش كێیه، به‌ڵام هۆكاری خۆی هه‌یه بۆ ئاشكرانه‌كردنی ناسنامه‌كه‌ی.
پیته‌ر بێرگن، چاو‌دێر و پسپۆڕی بواری ئه‌منی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی به‌ریتانیا كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، رایگه‌یاند كه ده‌یڤد كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا (جۆن-ی سه‌ربڕ) ناسراو به جه‌لاده‌كه‌ی داعش ده‌ناسێت.
وتیشی: جۆن به شێوه‌زاری خه‌ڵكی له‌نده‌ن قسه ده‌كات كه له هه‌رسێ گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی سه‌ربڕینی دوو هاوڵاتیی ئه‌مریكایی و یه‌كێكی به‌ریتانی به ده‌مامكه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كامیرۆنیش ده‌زانێت ئه‌و سه‌ربڕه كێیه، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاری پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه و رێوشوێنه‌كان، ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ناكات.
ئه‌و چاودێره ئه‌منییه پێی وایه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دووچاری قه‌یرانێكی راسته‌قینه بووه به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و واقعه‌ی كه سه‌لماندوویه‌تی ئه‌و به‌ریتانییانه‌ی ده‌چنه نێو ریزه‌كانی داعش، 25 هێنده‌ی ئه‌مریكاییه‌كان زیاتره.
دوای سه‌ربڕینی هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانی به‌ناوی ده‌یڤد هاینز، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڵێنی دا هه‌رچۆنێك بێ و چه‌ندی پێ بچێت، بكوژانی ده‌یڤد هاینز سزا بدات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌یڤد كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: سه‌ربڕینی ده‌یڤد هینز كه كارمه‌ندی رێكخراوێكی مرۆیی بێتاوانه، ته‌واو كارێكی دڕندانه‌یه، هاوسۆزی خۆشی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی هاینز ده‌ربڕی كه له‌و ماوه زۆره‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌رگه‌ی گرتووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ته‌ئكیدشی كرده‌وه كه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه له بكوژانی هاینز، جا ئه‌وه تۆڵه‌یه چه‌ند بخایه‌نێت هه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌بن.