Home
كوردستان
ھەفتەی داھاتوو پەرلەمان گفتووگۆ لەسەر پرۆژەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و ریفراندۆم دەکات
لیژنەی یاسایی کارەکانی پرۆژەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و ریفراندۆمی تەواوکردووەو ئەگەری ھەیە ھەفتەی داھاتوو لە پەرلەمان گفتووگۆی لەسەر بکرێت. لەوبارەیەوە “ڤاڵا فەرید” سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لیژنەی یاسایی دوا کۆبونەوەی خۆی لەسەر پرۆژەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ریفراندۆم کردو لە ئێستادا سەرقاڵی پێداچونەوەی راپۆرتەکەین ، کە ھەندێک خاڵی ماوەو پێویستی بە رێککەوتنی نێوان فراکسیۆنەکان ھەیە ، ئەگەر نا لە ڕوی یاساییەوە ماددەکانی داڕێژراوە .”ڤاڵا فەرید” وتیشی : ھەموو ھەوڵێکی لیژنەکەیان بۆ ئەوەیە کە ھەفتەی داھاتوو ئەو پرۆژەیە لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت .