
موراد قەرەیلان، رایدەگەیەنێت شەری کۆبانێ شەری شەرەف و کەرامەتە و دەشلێت عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە نامەیەکی ئاراستەی ھەریەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە . بەپێی ھەوالێکی سایتی فورات نیوز موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند کە تێکۆشانی ئازادی کورد ھەر شەھیدبوونێکی کردۆتە ھەنگاوێکی نوێ.رووناکیشی خستەسەر ھێرشەکان و دووبارە تەئکیدی لە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی کردەوە و رایگەیاند کە عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە. راشیگەیاند دەبێت ھەموو ھێزە کوردیەکان لە بەرامبەر ھێرشەکان ووشیار ببن و بە ھەڵوێستی یەکێتی نەتەوەیی ھەڵسوکەوت بکەن.