نوێترین

recent

16/07/2014

بڕیارەکانی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەبارەی وەزارەتەکەیەوە

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردن و گوێ گرتن لەداواكاریەكانیان و كارئاسانی بۆ راپەراندنی مامەڵەكانیان محمد قادر هاودیانی, وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی چەند بریارێكی تایبەت بە وەزارەتەكەی دەردەكات .
محمد قادر هاودیانی, وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە هەفتەیەكدا رۆژێك تەرخان دەكات بۆ پێشوازیكرن لە هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی وەزارەت و سەرجەم بەرێوبەرە گشتیەكانی وەزارەتیش ئاگاداردەكاتەوە كە هەفتانە رۆژێك دیاری بكەن بۆ بینینی هاوڵاتیان و فەرمانبەران , ئیمەیڵێكی تایبەتیش تەرخان دەكرێت بۆ گەیاندنی هەر پرس و پێشنیارو رەخنەیەك .
بریارەكان :
1 - هەموو رۆژانی پێنجشەمممەیەك, دادەندرێت بۆ پێشوازیكردن لە هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی وەزارەت .
2 - هەموو بەرێوبەرێكی گشتی پێویستە هەفتانە رۆژێك دیاری بكات, بۆ بینینی هاوڵاتیان و فەرمانبەران .
3 - ئیمەیڵی mohamad-qadir@molsa-krg.com تەرخان كراوە بۆ گەیاندنی هەر پرس و پێشنیارو رەخنەیەك
Picsart-24-02-23-21-31-09-085