

له‌وباره‌یه‌وه وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باشووری كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له هه‌ردوو ناوچه‌ی ته‌ل ئهلوهردو بازگه‌ی مه‌كته‌ب خالید هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر لیوای (1) و (6)ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باشووری كه‌ركوك ئاشكراشیكرد كه هێزه‌كانی ئه‌و دوو لیوایه به توندی وه‌ڵامی هێرشی چه‌كدارانی داعشیان داوه‌ته‌وه‌و له شه‌ڕێكی گیانبازانهدا توانیویانه چه‌كداره‌كانی داعش تێكبشكێنن و چه‌ندین چه‌كداریان لێ بكوژن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له ئێستاشدا شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌رده‌وام له پێشڕه‌ویدان و وره‌ی چه‌كدارانی داعش‌یش له ناوچه‌كه‌دا دابه‌زیوه‌و به‌رده‌وام هه‌ڵدێن.