نوێترین

recent

16/07/2014

640 ملیۆن دیناری حکومەت دەفەوتێ

چارەنووسی 16 ھەزار بتڵەغازەکە چی لێهات
لە رۆژی 28.2.2012 بە ژمارە نووسراوی 1457 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئوردنی ئیمزا کرد کە بۆ ھاوردەکردنی 16 ھەزار بتڵەغاز بوو بۆ کارگەی غازی ھەولێر، بەڵام تا ئێستە بتڵەغازەکان نەگەيشتوون و چارەنووسیشیان نادیارە.
بەختیار عەبدولقادر بەڕێوبەری کارگەی غازی ھەولێر بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند ’وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە رۆژی 28.2.2012 بە ژمارە نووسراوی 1457 گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (الدوری الأردني) ئیمزا کردووە کە بۆ ھاوردەکردنی 16 ھەزار بتڵەغاز بايى 640 ملیۆن دیناری عێراقی بووە، بەڵام تا ئێسته ئەو کۆمپانیایە بتڵەغازەکانی رادەستی کارگەکە نەکردووە’.
گوتیشی ’پێشتر خاوەنی کۆمپانیا ئوردنييەکە داوای لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کردبوو پارەی پێوستیان نییە بۆ ھاوردەکردنی ئەو بتڵانە بەڵام  حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کارئاسانی  لە ساڵی 2013 متمانەی بانکی ھەرێمیی بۆ ئەنجامدا و لەو کاتەشەوە تا ئێستا بتڵەغازەکانی نەناردوەتە ھەولێر و رادەستی کارگەکەیان نەکردووە’.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085