نوێترین

recent

08/08/2026

ئەمە تەنها قەیرانێکی سیاسی نییە؛ ئەمە پرۆژەیەکی بێ‌شکۆکردنی مرۆڤە.

 







ئەمە تەنها قەیرانێکی سیاسی نییە؛ ئەمە پرۆژەیەکی بێ‌شکۆکردنی مرۆڤە.
کاتێک دەسەڵات مافی تاک دەسەنێتەوە، دەنگی دادپەروەری دەکوژێت، و مرۆڤ بە هەژاری و ترس و بێ‌دەسەڵاتییەوە دەبەستێتەوە،
لێرەدا تەنها گەلێک چەوسێنراوە نییە
بەڵکو تاکی کۆمەڵگە زەلیل و بێ‌شکۆ کراوە تا لە مافەکانی خۆی بێ‌ئاگا و لە هەڵوێستەکەی خۆی بێ‌ دەنگ بێت
بەڵام نابێت بێدەنگیی ئێمە ببێتە هۆکارێک بۆ بەردەوامبوونی ئەم ستەمە.
کاتی ئەوە هاتووە بێدەنگی بشکێنین، ترس تێپەڕێنین و دەنگمان بکەین بە هەڵوێست
بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤ لە زەلیل‌کردن و گەڕاندنەوەی شکۆ و ماف و دەنگی گەل.
ئەمە کاتی دانیشتن و سەیرکردن نییە.
کاتی جوڵەیە. کاتی یەکگرتنە. کاتی ڕاپەڕینی سەرتاسەرییە بۆ ماف و ئازادی و دادپەروەری.
ئەگەر ئێمە بێدەنگ بین، ستەم بە دەنگی خۆی قسە دەکات.
بێدەنگی و بێ هەڵوێستی لەبەرژەوەندی ئێمە نیە
هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بە ئاسانی مرۆڤێکی بەهەڵوێست بکاتە کۆیلەی خۆی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085