نوێترین

recent

25/08/2026

بزانە لەدیمەشق پێشنیازی چی پۆستێك بۆ مەزڵوم عەبدوی وئیلهام ئەحمەد کراوە!


 







شاندێکی رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا لە دیمەشقە و رووداو لە سێ سەرچاوەوە زانیویەتی، پێشنیازی پۆست بۆ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کراوە.

سێ سەرچاوەی ئاگادار لە کۆبوونەوەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا پێشنیاز کراوە مەزڵووم عەبدی ببێتە راوێژکاری ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا.

ئەو سەرچاوانەی رووداو ئاماژەیان بەوەش کرد، پێشنیاز بۆ ئیلهام ئەحمەدیش کراوە لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی سووریا بێت.

هێشتا بە شێوەیەکی فەرمی ئەم هەواڵە پشتڕاست نەکراوەتەوە و ناشزانرێ ئایا ئەم دوو کەسایەتییە ناسراوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری پێشوو، پۆستەکان وەردەگرن یان نا، ئەگەر پۆستەکانیان بۆ پێشنیاز کرابێ.

یەکێکی دیکە لەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان باسی لێوە کراوە، پرسی خوێندنە بە زمانی کوردی و پێگەی کوردە لەو وڵاتەدا.

سەرچاوەیەکی رووداو گوتی، شاندەکە بە پێویستی زانیوە بەشێکی زۆری وانەکان لە رۆژئاوای کوردستان بە زمانی کوردی بن و ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە دەستووری سووریادا بناسرێ.

تاوەکو ئێستا روون نییە هەردوولا لەم بوارەدا لەسەر چی رێکدەکەون، بەڵام دیمەشق لە ماوەی رابردوودا جەختی لەوە کردووەتەوە، دەبێ بەشی زۆری وانەکان بە عەرەبی بن.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، مەزڵووم عەبدی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو کە رۆژی شەممە 22-08-2026 پەخش کرا، بە رووداوی راگەیاند، ئەگەر رێککەوتنی 29ی مانگی یەکی ئەم ساڵ "لە ئاست خواستەکانی ئێمەش دا نەبووبێت، پێگەیەک بۆ کورد لەنێو دەوڵەتی سووریادا دروست دەکات" و هەموو هەوڵێک دەدەن سەربکەوێ.

دوای ئەوەی کانوونی دووەم هێزەکانی سوپای سووریا هێرشیان کردە سەر گەڕەکە زۆرینە کوردنشینەکانی حەلەب و دواتر هێرشیانکردە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە، لە 29ـی هەمان مانگ رێککەوتنێکیان واژۆ کرد و شەڕ راگیرا، ئەوەش بەگوێرەی رێککەوتنێکی گشتگیر و لێکتێگەیشتن لەبارەی پڕۆسەی تێکەڵکردنێکی ریزبەندیی هێزە سەربازییەکان و کارگێڕییەکانی هەردوولا کە بە رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم ناسراوە. 

مەزڵووم عەبدی ئیلهام ئەحمەد دوو کەسایەتیی ناسراوی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بوون. مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد،  هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بوو.شاندێکی رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا لە دیمەشقە و رووداو لە سێ سەرچاوەوە زانیویەتی، پێشنیازی پۆست بۆ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کراوە.


سێ سەرچاوەی ئاگادار لە کۆبوونەوەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا پێشنیاز کراوە مەزڵووم عەبدی ببێتە راوێژکاری ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا.

ئەو سەرچاوانەی رووداو ئاماژەیان بەوەش کرد، پێشنیاز بۆ ئیلهام ئەحمەدیش کراوە لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی سووریا بێت.

هێشتا بە شێوەیەکی فەرمی ئەم هەواڵە پشتڕاست نەکراوەتەوە و ناشزانرێ ئایا ئەم دوو کەسایەتییە ناسراوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری پێشوو، پۆستەکان وەردەگرن یان نا، ئەگەر پۆستەکانیان بۆ پێشنیاز کرابێ.

یەکێکی دیکە لەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان باسی لێوە کراوە، پرسی خوێندنە بە زمانی کوردی و پێگەی کوردە لەو وڵاتەدا.

سەرچاوەیەکی رووداو گوتی، شاندەکە بە پێویستی زانیوە بەشێکی زۆری وانەکان لە رۆژئاوای کوردستان بە زمانی کوردی بن و ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە دەستووری سووریادا بناسرێ.

تاوەکو ئێستا روون نییە هەردوولا لەم بوارەدا لەسەر چی رێکدەکەون، بەڵام دیمەشق لە ماوەی رابردوودا جەختی لەوە کردووەتەوە، دەبێ بەشی زۆری وانەکان بە عەرەبی بن.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، مەزڵووم عەبدی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو کە رۆژی شەممە 22-08-2026 پەخش کرا، بە رووداوی راگەیاند، ئەگەر رێککەوتنی 29ی مانگی یەکی ئەم ساڵ "لە ئاست خواستەکانی ئێمەش دا نەبووبێت، پێگەیەک بۆ کورد لەنێو دەوڵەتی سووریادا دروست دەکات" و هەموو هەوڵێک دەدەن سەربکەوێ.

دوای ئەوەی کانوونی دووەم هێزەکانی سوپای سووریا هێرشیان کردە سەر گەڕەکە زۆرینە کوردنشینەکانی حەلەب و دواتر هێرشیانکردە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە، لە 29ـی هەمان مانگ رێککەوتنێکیان واژۆ کرد و شەڕ راگیرا، ئەوەش بەگوێرەی رێککەوتنێکی گشتگیر و لێکتێگەیشتن لەبارەی پڕۆسەی تێکەڵکردنێکی ریزبەندیی هێزە سەربازییەکان و کارگێڕییەکانی هەردوولا کە بە رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم ناسراوە. 

مەزڵووم عەبدی ئیلهام ئەحمەد دوو کەسایەتیی ناسراوی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بوون. مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد،  هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بوو.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085