نوێترین

recent

24/08/2026

بەبەڵگـەوە پەروەردەی سلێمانی ڕەنج ماندوو بوونی 42 ساڵی قوتابیانی پاراستووە.


 








کاتێك دەوترێت لەهەموو کات وزروفێك دا دام ودەزگا حکومی وئیداریەکان بپارێزن؟
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بیرم کردەوە کەمن خلیجی ئەعدادیەی زراعەی پیشەیی بەکرەجۆم بەنمری باش.
پاش گەڕانێك لە پەروردەی سلێمانی یەوە ماڵیان ئاوابێت فایلی لەساڵی ١٩٨٨ـی منیان لەناو تەپ وتۆزی فایلەکان دا دۆزیـەوە و داواکاریەکیان ئاراستەی بەکرەجۆ کرد کەشەهادەکەم پێ بدەن؛.
لەئەعدادیەی بەکردەجۆ وە داواکاری ئاراستەی وەزارەتی پەروردەی هەرێم لەهەولێر کرا
ئێستا داوا دەکرێت شەهادەکەم ببرێت بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق تاکو لەوێ بەفەری تەسدیق بکرێت
ئەوەی جێگای سەرنجی منە تەنها شەهادەکـەی من نیە بەڵکو هەزاران خاوەن ىڕوانامە هەن فایلەکانیان لەپەروەردە وەك خۆی پارێزراوە
بۆیە کاتێك لەکاتی خۆپیشاندانەکان دا داوا دەکرءت تکایە دام ودەزگاکانی ئیداری وحکومی بپارێزن بۆ هەزارەهای وەك منە.
لەوەش زیاتر سەرنجی ڕاکێشام جارێکی تر بەدیداری بەشێك لەمامۆستا ئازیزرەکانم بوومەوە کە هەموو کات هاوکارم بوون چوونکە ماوەیەکی زۆر خوێندبووم پێم قەڵس بوو کۆتا ساڵ تەواو نەکەم هەرچەندە زۆر بەسەختی برینداربووم بەڵام هەربەبرینداری چوومە تاقی کردنەوەکان وبەسەرکەوتووی تاقی کردنەوەکانم بڕی. جێگای خۆیەتی سوپاسی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستاکانم بکەم بەتایبەت مامۆستا عەزیز چوونکە
ساڵی ١٩٨٩ من لەگەڵ شانەیەکی ڕێکخسن کارم دەکرد لەپڕ زرم وکوتی دەرگاکان هات منیش پریسم جیە ووتیان ئەم دێت بۆ قوتاببخانەکەمان
منیش جوومە دەرگاکانی دەرچوون هەمووی داخرابوو
چوومە دەرگای پێشەوە دەرگای سەرەکی" بینیم مامۆستا عەزیز بەدارێکەوە وەستابوو منی بینی ڕەنگم تێك چووبوو ووتی(باوکم ترست لەخۆت هەیە؟ ووتم ئاریوەللە زۆریش دەرگاکەی کردەوەو ووتی لە ڕێگای سەرەکی مەڕۆ بەناو ئەلبانەکەدا بڕۆ ئەوان لەڕێگان لەوانەیە بتبینن
هەربەوەشەوە نەوەستابوو دوو قوتابی زیادەی خستبووە پۆلەکەی من کاتێك سەرژمێر کرابوون پۆلەکەی من غیابی تیا نیە بەوێنەی منەوە سەیری قوتابیەکانیان کردبوو بەمامۆستا عەزیزی ئازیزیان ووتبوو ببورن لەکاتمان گرتن. ڕۆشتبوون.....
بەشی دووەم تایبەت دەبێت بەو ئەمن و سیخوڕ وجاشانەی لەقوتابخانەکەمان هەبوون وچەند کەسانێکی دیکە کەلەپڕ لەخەباتگێڕەوە بوونە سیخوڕی ڕژێم و بەموافەقەی ملازم ساڵح مێز وکارو کاسبی و چیان کردوو ئێستا لەچی پلەیەکی ئیداری و حیزبی دان.!
Picsart-24-02-23-21-31-09-085