نوێترین

recent

25/08/2026

پارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان چەندە؟










پارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان چەندە؟

ئەگەر داواکار (ئەوەی عەریزەکەی داوە) کەمئەندامی سەنگەر یان کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان و ئەنفالکراوان بێت ئەوا خانووەکەی بەبێ بەرامبەر بۆ تاپۆ دەکرێت. کەسوکاری پلەیەکیش تەنها (باوک، دایک، هاوسەر، منداڵ) دەگرێتەوە.
بەڵام ئەگەر وەها نەبێ ئەوا پارەی تاپۆکردنەکە بە دوو بەش دیاری دەکرێت:
بەشی یەکەمی پارەی تاپۆکردنەکە بە نرخێکی رەمزی دیاری دەکرێ و ئەم بەشە لە ناوەندی پارێزگادا هەتا رووبەری (200)م٢ و لە ناوەندی قەزادا هەتا رووبەری (250)م٢ و لە ناوەندی ناحیەدا هەتا رووبەری (300)م٢ دەڕوات.
بەڵام ئەگەر رووبەری خانووەکە لەوانە زیاتر بوو ئەوا بەشی دووەمی پارەی تاپۆکردنەکە بە نرخی بازاڕ دیاری دەکرێت کە لە ناوەندی پارێزگادا هەتا (300)م٢ و لە ناوەندی قەزادا هەتا (400)م٢ و لە ناوەندی ناحیەدا هەتا (500)م٢ دەڕوات.
بەشی یەکەمی پارەی تاپۆکردنەکە کە هەروەک وتمان بە نرخێکی رەمزی دیاری دەکرێت لە (3) رێژەی جێگیر و (2) رێژەی جوڵاو پێکهاتووە، بەم شێوەیە:
1- ئەگەر خانووەکە پێش راپەڕین لەلایەن رژێمی بەعسەوە بە هۆکاری سیاسی رووخێندرابێ و پاش راپەڕین دروستکرابێتەوە یان هێشتا شوێنەواری رووخاندنەکەی مابێتەوە و دروست نەکرابێتەوە ئەوا بە رێژەی (2%)ی قیمەتی زەوییەکەی تاپۆ دەکرێت.
2- ئەگەر پێش ئیفرازکردنی جێخانووەکە لە فەرمانگەی تاپۆدا خانووەکە دروستکرابێت ئەوا بە رێژەی (5%)ی قیمەتی زەوییەکەی تاپۆ دەکرێت.
3- ئەگەر دوای ئیفرازکردنی جێخانووەکە لە فەرمانگەی تاپۆدا خانووەکە دروستکرابێت ئەوا بە رێژەی (25%)ی قیمەتی زەوییەکەی تاپۆ دەکرێت.
ئەمانە رێژە جێگیرەکان بوون
ئینجا دوو رێژەی جوڵاویشمان هەیە کە لەگەڵ رێژە جێگیرەکاندا کۆدەکرێنەوە و لەمانە پێکهاتووە:
1- ئەگەر داواکار لە خانووەکەدا نیشتەجێ نەبوو بەڵکو کەسێکی تر بە کرێ یان بەبێ کرێ لە خانووەکەدا نیشتەجێ بوو ئەوا رێژەی (10%) دەخرێتە سەر (3) رێژە جێگیرەکەی پێشوو، واتە ئەگەر خانووەکە بەر رێژەی (2%) کەوت ئەوا دەبێتە (12%)، بەڵام ئەگەر بەر رێژەی (5%) کەوت ئەوا دەبێتە (15%)، خۆ ئەگەر بەر رێژەی (25%) کەوت
ئەوا دەبێتە (35%)ی قیمەت

کۆمپانیای ئۆریجیناڵ

Picsart-24-02-23-21-31-09-085