نوێترین

recent

27/08/2026

چیرۆکی کۆمپانیای کار!

 









چیرۆکی یەک ڕێگای کۆمپانیای کار
هەموو ڕۆژێک (٩٦٠) هەزار دۆلار
هەموو مانگێک (٢٨.٨) ملیۆن دۆلار
ساڵانە (٣٤٥) ملیۆن دۆلار
یەکەم: پارەی بەرهەمهێنان
لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە کێڵگەی خورمەڵەی کەوتە دەست کۆمپانیای کار.
کێڵگەیەکی حازری حکومەتی عێراق بوو، واتە: وەک کۆمپانیاکانی دیکە خەرجی زۆری لە بواری گەڕان و پشکنین نەبوو…
توانای بەرهەمهێنانی نەوتی ئەم کێڵگە گەشتە (١٢٥هەزار) بەرمیلی ڕۆژانە.
پارساڵ؛ پێش ڕادەستکردنی نەوت بەعێراق، خورمەڵە بەرهەمی ڕۆژانەی (١٠٠هەزار) بەرمیلی ڕۆژانەبوو.
٢٧ی ٩ی ٢٠٢٥ کە نەوت ڕادەستکرا، وتیان: بەرهەمی خورمەڵە (٦٠هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە!.
ئەمڕۆ وتیان: تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک (١٦) دۆلارە!..
ئاخر بەچی حەقێک (١٦) دۆلار!
کێڵگەیەکی ئامادەی دۆزراوەی بیریشی هەڵکەندرابوو! ! چەندینجار پارەی تێچووی کارکردنی دەرهێناوە!
لەکوێ بووە کێڵگەیەکی ئامادە ١٩ ساڵ لەبەردەستت بێت و نەوت بەرهەمبێت و بیفرۆشیت، بڵێی: تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک (١٦) دۆلار بێت!
بۆ (٦٠ هەزار) بەرمیل…
هەموو ڕۆژێک (٩٦٠) هەزار دۆلار
هەموو مانگێک (٢٨.٨) ملیۆن دۆلار
ساڵانە (٣٤٥) ملیۆن دۆلار…
دوو: کرێی بۆری!
جگە لەو پارە ئێجگار زۆرەی کۆمپاکار لە کرێی بۆری دەستی دەکەوێت.
ئەگەر شەش مانگی ٢٠٢٢ وەربگرین!
تەنیا لە شەش مانگ(١٨١.٦ملیۆن) دۆلار کرێی بۆری لە حکومەتی هەرێم وەرگرت!
لە سنوری ھەرێمی کورستان (٦٠٪‏ ھی ڕوسنەفت و ٤٠٪‏ ھی کۆمپانیای کارە) بڕی (٤٥٤ ملیۆن) دۆلاریان پێدراوە بۆ شەش مانگ! کە ١١٪‏ کۆی داھاتی نەوتە! کە دەکرا ئەم بۆریە ھی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی بێت! نەک دوو کۆمپانیا ١١٪‏ کۆی داھاتی نەوت ببەن!
ئێستاش بۆ ئەو نەوتەی عێراق و هەرێم هەناردەی دەکەن، کرێی بۆری وەردەگرێت.
پارەی پاڵاوتن و قازانجی پاڵاوگە
دەیان ملیۆن دۆلارە!!!
ئەمڕۆ خۆیان وتویانە: تەنیا بۆ پاڵاوتنی (٥٠ هەزار) بەرمیل مانگانە(٣٠ ملیار) دینار دەدەنە کارو لاناز!!!
جگە لە ملیۆنان دۆلاری پاڵاوتنی (٢٥ هەزار بەرمیل)ی نۆرس لایت کە هی DNO یە و پاڵاتنی(١٠ هەزار) بەرمیلی عەینزالە، پاڵاوتنی هەزاران تەن نەفتای مانگانە.
ئیمبراتۆریەتێک لەسەر گیرفانی بەتاڵی خەڵک.
عەلی حەمە ساڵح
Picsart-24-02-23-21-31-09-085