نوێترین

recent

28/08/2026

ئەنوەری حاجی عوسمان"ڕۆژێك و چەن مانگێك لە بیرەوەرییەکانم دا.


 







ڕۆژێك و چەن مانگێك لە بیرەوەرییەکانمدا
بەرێزان من لە ڕۆژگاری پێشمەرگایەتیم بە فرسەتم دەزانی ئەو ڕۆژانەم دەنوسییەوە لە ڕۆژ ژمێرە بچوکەکەی گيرفانمدا نەمدەزانی دەمێنم مێژووی شورشگیرەکانی ترم بينی و دەمخوێندەوە باوەڕیشم نەبوو کە وولاتی ئێمە رزگاری بوو ئەم ڕوداوانەی ئێستا ڕووبدات کە دەیبیستم و دەیبینم بەلام با باسی چیرۆکی ئەو ڕۆژانەتان بۆ بگێرمەوە ، ڕۆژی (٢٠ / ٤ / ١٩٨٣ ) لە ناکاو ئەو هێزی سورێنەی کە خاوەنی هەزار پێشمەرگەی قارەمان بوو بە هۆی عاجز بونی مامۆستا مەلا عومەر لە ناکاو تەنها ٢٠٠ پێشمەرگەمان مایەوە ئەو هێزە دوژمن بەزێنە بەشێکی زۆری لەگەڵ مامۆستا لە مەریوانی ڕۆژهەلات وەك بێلایەن خۆیان ڕاگەیاند وە بەشێکی تریش لە پیاوە دیارو ئازاکان تەسلیم بە ڕژێمی بەعس بونەوە کۆمەلێك کادیری دیار لە لایەن سەرکردایەتی و لقی ٤ دەست بەسەر کران ئەمە بۆ من زۆر ناخۆش بوو بەلام (بەندە و زۆر بەرێز کاك تاهیر مەلا علی و شەهیدی فەرماندە أبو بکر حاجی عوسمان و کاك جمال فەتاح و مستەفا مینە قارەمان و مامە ڕەشەی کەچە ) کە ژمارەمان ٢٠٠ کەسێك دەبووین کە ئیلتیزاممان بە بڕیارەکانی جەنابی کاك مسعودەوە دەکرد ئەوە بوو بڕیار درا لە ڕۆژی( ١٨ / ٥ / ١٩٨٣) لەگەڵ هێزێکی چوارتا و سلێمانی و پێنجوێن بەشێک لە هێزێکی لقی ٣ بڕیار درا بچینە شلێر ئەو شەوە بۆتان دەگێرمەوە واتە ١٨ / ٥ چوینە گوندی بالیکە یەر و قۆخەڵال و چوەیسەی گوندی شێخ عبدولقادر لە ٦ ئێوارە باران بوو تا ٧ ی بەیانی هێزەکەمان لەبەر باران بوو تاوەکو ڕۆژ بویەوە بەڕێزان چیرۆکەکەتان بۆ دەگێرمەوە لە شەوی ٢٦ / ٥ بەڕێکەوتین بۆ سیاگوێز و چەم پاراو بەسەر سنوری باشوور و ڕۆژهەلات ڕۆیشتین ئەو ئێوارە بڕیار درا قواتی ( کاك شەریفە کەچەڵ و کاك جەلال عەریف مەحمود و کاك سەیفواللە بەگ) لە پێشی قواتەکەوە بوون کە ژمارەمان ٦٠٠ کەس دەبوو لە سەیران بەن بۆ سیاگوێز دورو درێژ بوو لە بەرەبەیان شارەزاکان وتیان ئێرە دوو لوتکەیە حاکمە لەسەر گوندی سیاگوێز لێرە با پشوو بدەین ئیستراحەت بکەین هێزەکەمان ئەوەندە ماندوو بوون قەول بوو سەرمان لەسەر چەکەکانمان دانێین و بخەوین لە ناکاو بوو بە تەقە و سوپای عێراق ئەو ڕۆژە لە سیاگوێزەوە گەیشتبوونە ئەو جێگا شەڕ دەستی پێ کردوو چەند جوندییەك کوژران و عەریفێک و جوندییەک بە ئەسیری گیران پێم وابێت ئەو دوو سەربازەش (شەهید أبو بەکر و شەهید جەلال عەریف مەحمود )گرتبونیان لە بەرەبەیان تا ئێوارەی داهاتوو شەڕ بەردەوام بوو بەلام ڕژێم لەو ڕۆژەدا بە قەسفی هاوەن و تۆپخانە ماندووی کردین و لە سیاگوێز و چەمپاراو هێرشیان دەهێنا ئەوە بوو هێزەکانمان لە بەرزاییەکانی چەم پاراو کونەکۆتر بەرزاییەکانی سوورەبان و چیای کەلەگۆم کە چیایەکی بەرزوو حاکم بوو بەسەر بەشێکی شارباژێر ونۆڕک وچەم پاراو سیاگوێز ، بەرێزان ئەو ناوچەییە لە ٢٦ / ٥ تا مانگی ٧ بوو بە جەبهەیەک لە نێوان هێزی پێشمەرگەی پارتی و سوپای عێراق ئەمەش بە بێ خوێن نەبوو( شەهیدی قارەمان کاکە ناسر ئاغا )کە سەر بە هێزەکانی چوارتا بوو شەهید بوو هەمومانی خەمبار کرد ئەوە بوو ئێرانیەکان بڕیاری هێرشی بەربلاویان دانا بۆ باشماخ پێنجوێن و گۆخلان پێنجوێن و بانە گەرمك و بلەکێ سیاگوێز و مەریوان توتمان کانی مانگا . پێش هێرشەکەی ئێران ئێمە و هێزی کەرکووك و هێزی سورێن گەراینەوە بۆ چیای سورێن بەژداری کارامان کرد بۆ توتمان کانی مانگا ئەمە ئاسان نەبوو بۆ ئەو سەردەمەی ئێمە هەرچەندە من پێم خۆشبوو ئێرانیەکان گەورەترین زەربە بدەن لە سوپای عێراق بە داخەوە ئێستا کەسانێکی مشەخۆر لە پێناوی بڕە پارەیەکی کەم پەلاماری کادیرەکانی سلێمانی و تێکۆشەرەکانی دوێنێ دەدەن کە ئەمە سنورێکی هەیە و چیش ڕوو بدات خۆیان بەرپرسیار دەبن ئەمە لە بیرەوەرییەکانم دا بۆ مێژوو بۆتان دەگێرمەوە .

Picsart-24-02-23-21-31-09-085