نوێترین

recent

29/08/2026

لەکۆتایی دا کێ بڕیار لەچارەنوسی خەڵکی کوردستان وهەرێم دەدات! یەکێتی یان پارتی؟

 










کێ بڕیار لەچارەنوسی خەڵکی کوردستان دەدات!؟

هەموومان ئەزانین هەرێمی کوردستان بەدۆخێکی ئابووری زۆر قورس دا تێ دەپەڕێت نەبوونی مووچەو بەم دوایانەش گران کردنی سووتەمەنی تەنگی بەتاکی کورد هەڵچنیووە
ئەوەی جێگای تێ ڕامانە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەئاگاداربوونی دەیان پەرلەمانتاری کورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەزیری نەوتی عێراق بەڕاشکاوی بە پەرلەمانتاران لەکۆنگرەیەکی ڕٶژنامەوانی دا ڕاگەیاند:ئەگەر هەرێم ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەستی حکومەتی ناوەند بکات ئێمە سووتەمەنی بەنرخی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ هەرێم دەنێرین واتە لیتری بەنزین بە ٤٥٠ دینار.
وەزیری سامانە سروشتیەکان لەبەغداد ڕازی بوو ٥٠ هەزار بەرمیلەکە ڕادەستی بەغداد بکات بەڵام بەداخەوە هەر ئەمڕۆ جەنابی وەزیر لەووتەکانی پاشگەز بوویەوە بەهێنانەوەی چەند بەهانەیەك ووتی ناتوانین ٥٠ هەزار بەرمیلەکە ڕادەست بکەین!
پرسیار لێرەیە ئایا یەکیتی لەکوێی ئەم موعادەلەدایە؟ ئایا تیمی یەکێتی لەحکومەت و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئەتوانن ئەم بڕیارە بوەستنەوە؟
ئەگەر تیمی یەکێتی لەحکومەت نەتوانیت ئەم بڕیارە ڕابگرێت کەواتە وەك خۆیان دەڵێن هیچ دەسەڵاتێکیان لەناو حکومەتە ماوە بەسەرچووەکە نیە.
لیرەدا یەکێتی دەبێت هەڵوێستی گرنگ وبەپەلەی دژی ئەم بڕیارە وەربگرێت
وەئەگەر ئەمەشی نەکرد کەواتە بڕیاری یەك لاکەرەوە لای برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانە کەیەکێتی تێی دا بەبێ دەسەڵات دەمێنێتەوە!
پێویستە یەکێتی خاوەنی بڕیاری "کرداری"بێت نەك گوفتار وگلەیی کردن لەدەسەڵات لەکۆتایی دا یەکێتی هێزێکە لەناوخۆوو ئیقلیم دا حسابی تایبەتی بۆ دەکرێت.
.
ناکرێت خەڵكی دەڤەرەکە باجی بێ دەنگی یەکێتی بدات.
ئاژانسی ووڵات.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085