دادگایه‌ك له ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆی ئه‌مریكا بڕیاریدا به سه‌پاندنی بڕی 567 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر كۆمپانیای مێتا وه‌ك قه‌ره‌بوی زیانه‌كانی ویلایه‌ته‌كه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ته‌كنه‌لۆژی له ڕێگه‌ی پلاتفۆرمه‌كانییه‌وه "زیانێكی گشتی"ی گه‌یاندوه و ئازاری منداڵانی داوه.به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، بڕیاره‌كه چه‌ند مانگێك دوای ئه‌وه دێت كه ده‌سته‌ی سوێندخواردن له مانگی (ئازار/3)دا كۆمپانیای مێتایان به به‌رپرسیار زانی له مه‌ترسی خستنه‌سه‌ر منداڵان له‌سه‌ر پلاتفۆرمه‌كانی و كه‌وتنه‌داوی نێچیره‌كانی ئه‌لیكترۆنی، هه‌روه‌ها فه‌رمانی به كۆمپانیاكه كرد 375 ملیۆن دۆلار بدات.به‌پێی بڕیاره‌كه، نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری بڕی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه كه 567 ملیۆن دۆلاره بۆ دابینكردنی بودجه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ته‌ندروستی ده‌رونی ته‌رخانده‌كرێت، كه له ماوه‌ی پێنج ساڵدا ده‌درێت، له‌كاتێكدا به‌شه‌كه‌ی دیكه ئاراسته‌ی به‌رنامه‌كانی هۆشیاری و خۆپاراستن و پشكنین و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت.
دادگا بڕیاریشیدا كۆمپانیای مێتا ساڵانه دو جار نوێكارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ده‌ینێت بۆ پابه‌ندبون به بڕیاره‌كه پێشكه‌ش بكات.
كۆمپانیای مێتا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌دا نین و تانه‌ی لێده‌ده‌ین، كاریشده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران له پلاتفۆرمه‌كانماندا سه‌لامه‌ت بن، چونكه ئێمه رون و راشكاو بوین سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌كانی ناسینه‌وه و لابردنی خراپه‌كاران و ناوه‌ڕۆكی زیانبه‌خش".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "متمانه به تۆماره‌كه‌ی هه‌یه له پاراستنی هه‌رزه‌كاران به شێوه‌ی ئۆنلاین"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رگریكردن له خۆی به‌رامبه‌ر "ئه‌و تۆمه‌تانه كه ڕاستییه‌كان ده‌شێوێنن".ڕائول تۆرێس داواكاری گشتی ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ له ساڵی 2023 داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه تۆماركرد كه خاوه‌نی فه‌یسبوك و ئینستاگرام و واتسئه‌په و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی كه نه‌یتوانیوه منداڵان له مه‌ترسییه‌كانی ئۆنلاین بپارێزێت.
هاوكات، لیندا سینگه‌ر داواكاری گشتی رایگه‌یاندوه، ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی مێتا گه‌وره‌كان ئاراسته‌ی ناوه‌ڕۆك ده‌كات كه به‌كارهێنه‌رانی هه‌رزه‌كاران بڵاویده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه تۆمه‌تبار ده‌كات به شاردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه ناوخۆییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی هه‌رزه‌كاران ده‌بنه‌وه.
له مانگی (ئازار/3)دا، ده‌سته‌ی سوێندخواردن به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن كه كۆمپانیای مێتا یاسای كاره نادادپه‌روه‌ره‌كانی نیو
مه‌كسیكۆی پێشێل كردوه به چه‌واشه‌كردنی به‌كارهێنه‌ران سه‌باره‌ت به ئاستی سه‌لامه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ منداڵان.
لەخەندان میدیا وەرگیراوە.