سەرۆکی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات بە حکومەتی عێراق و دەڵێت، ئەگەر پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت یەکلانەکرێتەوە، عێراق توشی گەمارۆی نێودەوڵەتی دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکرد،" ناکرێت گروپە چەکدارەکان بەبێ هۆکار وڵاتانی دەوروبەر بکەنە ئامانج و ببنە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە ".
وتیشی،" ئێمە جیاوازی لەنێوان حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکان دەکەین و حەشد جێگەی رێزن ".
لەبارەی مەترسییەکانی سەر عێراقیش، نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکرد،" ئەگەر پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت یەکلانەکرێتەوە، گەمارۆی نێودەوڵەتی دەخرێتەسەر عێراق ".
سەرچاوە :شارپرێس
