نوێترین

recent

12/08/2026

پڕۆژەکـەی چــــ ـــەك داماڵینی عەلی زەیــدی،یەکێتی وپارتی وسۆسیالیست دەگرێـ تەوە.


 








ســـــتاندار،
پڕۆژەکـەی چــــ ـــەك داماڵینی عەلی زەیــدی،یەکێتی وپارتی وسۆسیالیست دەگرێـ تەوە.
بەپێی پڕۆژە یاساکەی عەلی زەیدی تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت لە چەند مادەیەک هەر سێ حزبی چەکداری کوردستان پارتی، یەکێتی و سۆسیالست دەبیت چەکەکانیان دابنێن.

لێرەدا ئەو خاڵانە دیاری دەکەین کە دەیسەلمێنن یاساکە هەرێمی کوردستان و حیزبە چەکدارەکان دەگرێتەوە:

١. ئاماژەی ڕاستەوخۆ بە هەرێمی کوردستان (ماددەی ٢١):
لە ماددەی ٢١ی پڕۆژە یاساکە دا بە ڕوونی هاتووە: "هەرێمی کوردستانی عێراق، پارێزگاکان، و سەرجەم دەسەڵاتە خۆجێییەکان پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی ئەحکامەکانی ئەم یاسایە." ئەمە دەری دەخات کە یاساکە تەنها بۆ ناوەڕاست و باشوور نییە، بەڵکو سنووری هەرێمیش دەگرێتەوە.

٢. قەدەغەکردنی باڵی سەربازیی حیزبەکان (ماددەی ٤):
ئەم ماددەیە ڕاستەوخۆ دەست دەخاتە سەر مۆدێلی حیزبی چەکدار لە کوردستان و دەڵێت:

لەسەر حیزب و قەوارە سیاسییەکان قەدەغەیە هێزی چەکداریان هەبێت لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت.

قەدەغەیە هیچ پەیوەندییەکی "ڕێکخراوەیی، فەرماندەیی، یان دارایی" لە نێوان حیزب و هێزە چەکدارەکاندا هەبێت. (ئەمە گەورەترین ئاماژەیە بۆ هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و سۆسیالست، هەرچەندە پارتی و یەکێتی باسی فەرماندتی دەڤەر دەکەن بۆ خۆ دزینەوە بەڵام تا ئێستا بەفەرمی یەکە حزبیەکانیان هەڵنەوەشاندوەتەوە.

٣. مۆنۆپۆڵکردنی بڕیاری سەربازی (ماددەی ١١):
یاساکە دەڵێت بڕیاری جووڵەپێکردنی هێز و بەکارهێنانی چەک تەنها لە دەستی "دەسەڵاتی دەستووری" (واتە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق) دەبێت. ئەمە بەو مانایەیە کە هیچ سەرکردەیەکی حیزبی لە هەرێم بۆی نییە فەرمانی جووڵە بە هێزەکان بدات.

٤. پێناسەی "لایەنی چەکداری ناحکومی" (ماددەی ١ - بڕگەی چوارەم):
پێناسەکە زۆر گشتگیرە و هەر "حیزب، ڕێکخراو، یان گرووپێک" دەگرێتەوە کە چەکیان لەدەستدا بێت لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان. لێرەدا دەکرێت "هێزی پێشمەرگە" وەک دامەزراوەیەکی دەستووری بمێنێتەوە، بەڵام ئەو هێزانەی سەر بە مەکتەبی سیاسی یان سەرکردایەتی حیزبەکانن، بەپێی ئەم پێناسەیە دەبنە "نایاسایی"
سەرچاوە: ستاندار میدیا.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085