نوێترین

recent

15/08/2026

کەس لەحاڵی سلێمانی دەپرسێت؟

 








دەمێكە هاواردەكەین بەڵام وەك پرتەیەك بەلای گوێدا دەڕوات.
خاتراتێكی توند بەڵام نزیك لەراستییەوە.🔷
لەم شێوە شارەی كە ناونراوە سلێمانی ،هیچ روداو وچیرۆكێك ناتوانێت هێزی گەورەی كاریگەری هەبێت. بووەتە عەلوە وچێشتخانەیەكی گەورە ولەژێر ناوی فێستڤاڵ پێمان دەناسێنرێت ولەتەنیشتییەوە وردە كاری تر دەكرێت بەڵام وەك زیخ فڕێدانە ناو روبارێكی گەورە هیچ شەپۆل ودەنگدانەوەیەكی نابێت ونییە.
لەم هاوشێوەی شارەدا پاڵەوان ئەوانەن كە پاڵەواننین ودەیانەوێت بەزۆر وەك پاڵەوان بناسرێن.قارەمان ئەوكەسانەن كە بەناوی بەرگری لەشار ناشرینتری دەكەن.
لەم هاوشێوەیەدا بیناكان بەهەڵەبەرزدەكرێنەوە ،بێ ئەوەی رۆحی ژیاندۆستی بدەن بەخەڵكەكەی.هەموو شتێك لەم هاوشێوەشارەدا تارمایی ولاساییە، ئەسڵ ورەسەن نادۆزرێتەوە.
سلێمانی دەیەوێت بجوڵێت بەڵام بێ ئاگا لەوەی نە قاچی هەیە و نەهێز،جەستەیەكە رۆژانی خۆی تێپەڕدەكات هەر وەك هەموو هاوشێوەكانی خۆی كە لەمێژوداناوبوون بەڵام لەئێستادا بێ ناونیشانن.
لەم هاوشێوەیەدا هەمووی سواری پشتی هاودانیشتوانی خۆی دەبێت،بۆئەوەی روناكیی زیاتری بەركەوێت.كەس شەڕ بۆ گشت ناكات،هەمووی تورەكەی خۆی لاگرنگە وبەس.
لەم هاوشێوەیەدا بێدەنگبوون بووەتە ئازایەتی ، گەورەش دەردەخرێن ئەوانەی كە بەس چەپڵە لێدەدەن.
چەپڵە وبەڵێ وسەرلەقاندن بووەتە جوامێریی.
ئەوانەشی رەخنە دەگرن بەدۆڕاو وناخۆشەویست وكینە لەدڵ دەناسرێن.
ئەم هاوشێوەی شارە حیكایەتێكی گەورەی نییە تاهەموانی پێوە سەرقاڵبكات.ئەوەی هەیە رۆژ سپاردنە بەرۆژ.
🖍️محەمەد نوری حاجی ئەحمەدی بەرخانەقا
Picsart-24-02-23-21-31-09-085