
بڕیارە ئەمشەو، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی پارتی و یەکێتی بگاتە بەغدا.
سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دکتۆر فوئاد حوسێن لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێت و هەر ئەمشەو لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فایەق زێدان کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، سبەینێ، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرکردەکە سیاسییەکانی دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.