
دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕ و روبەڕوبونەوەی سەربازی لەگەڵ هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتی دیمەشق، چەکدارانی دروز ناوەندی شاری سوەیدایان لە باشوری سوریا کۆنتڕۆڵکرد.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سوریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئه‌حمه‌د شه‌رع لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردوه و ڕێكار و ڕێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرنەبەر كه له شاری سوه‌یدا پێشێلكارییان كردوه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌كدا بن.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا باسی لەوەکرد، به‌رپرسیاریه‌تی ڕووداوه‌كانی پارێزگای سوه‌یدای دەخەنە ئه‌ستۆی ئیسرائیل، سوریا مافی خۆیه‌تی به هه‌موو میكانیزمێكی یاسایی به‌رگریی له سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی بكات.
محەمەد سەردار