
"ناتیوانن هەمان ئەو شتەی لەبارەی هەولێر دەیڵێین سەبارەت بە سلێمانی بیڵێین"..
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی یو تیڤی عێراقی لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئێمە لەگەڵ هەولێردا پەیوەندیمان هەیە و بەڕێز مەسعود بارزانی لە هەوڵدایە چەندێک لە توانایدا بێت چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە و بۆ کێشەکانی عێراقیش بدۆزێتەوە، ئێمە چەندینجار ئەمەمان بینیوە لێی، چ لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چ لە پرسەکانی پەیوەست بە وزە، دەبینین هەوڵی جددییان هەیە".
لە درێژەی قسەکانیدا لە بارەی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانییەوە دەڵێت: "پێموایە هەموو ناوچەکە دەزانن نێچیرڤان بارزانی چەند مرۆڤێکی بنیادنەر و رۆڵگێڕە، هاوکات مەسرور بارزانیش لە خەمی ئەوەدایە چۆن کێشەکانی سەرخان و ژێرخانی هەرێمەکە چارەسەربکات".
هاکان فیدان کاتێک دێتە سەر باسی سلێمانی، دەڵێت: "ناتیوانن هەمان ئەو شتەی لەبارەی هەولێر دەیڵێین سەبارەت بە سلێمانی بیڵێین، هیوادارین دۆستەکانمان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، هاوشێوەی هەولێر خۆیان لە رێکخراوی تیرۆریستی دابماڵن و تەنیا بە چاکەی دانیشتووانی ناوچەکەیانەوە سەرقاڵ بن".