نوێترین

recent

09/04/2025

لەلایەن دەسەڵاتەوە نائومێد کران.

 





 لەکاتێك دا بڕیار بوو تۆمار بکرێن بەڵام پاش ئەوەی ئێشیان پێیان نەما ئێستا ئەڵێن ئەبێت ئۆتۆمبێلەکانتان بکەنە پارچەو بیفرۆشن.


ماڵپەرى فەرمى پارتى دیموکراتى کوردستان لە زارى بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردووەتەوە، بەھۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان مەرجی سەلامەتییان تێدا نییە و یاسایی نین و مەترسی بۆ سەر شوفێر و ھاووڵاتیان دروست دەکەن، بە ھیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێن و تەنیا چارەسەر ئەوەیە بکرێنە پارچە و بە یەدەگ پارچەکان بەکار بھێندرێن.

 

ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەرى فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى راگەیاندووە، بەھۆی فراوانیی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و شارەکانی عێراق و ھەبوونی رێگەی قاچاغ، ژمارەیان دیار نییە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا چەندن لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھەر ھاووڵاتییەک ئۆتۆمبێلێکی بێ تابلۆی کڕیبێت، ئاگادارە کە تۆمار ناکرێت و بنەماکانی سەلامەتیی تێدا نییە، بۆیە ھەر ھاووڵاتییەک ئۆتۆمبێلێکی بێ تابلۆ و بڕاوە بکڕێت، خۆی بەرپرسیارە و ئاگادارە، ئێمەش ناتوانین بەرپرسیارێتیی ئۆتۆمبێلێک ھەڵبگرین کە مەرجی سەلامەتیی تێدا نییە تابلۆی پێبدرێت.

 

هێمن میرانى گوتووشیەتى، ئەگەر ئەو ئۆتۆمبێلانە تابلۆیان پێبدرێت، شەرعیەتی ھاتنەسەر شەقامت پێداون، کە بەشێکی ھەرە زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ھەولێر پێیان دەگوترێت (کراون) و لە هەولێر پشکنین بۆ ھەمووان کرا، لە حەوت ھەزار زیاتر، کە وابزانم کەمتر لە ٢٠٠ ئۆتۆمبێل بڕاوە نەبوون و ئەوەی تر بڕاوە بوون، بۆیە ئامانجی پشکنینەکە ئەوە بوو پێش دوو ساڵ بەرچاوی حکوومەت ڕوون بێت کام لەو ئۆتۆمبێلانە مامەڵەی یاساییان لەگەڵ بکرێت، لەبەر ئەوەی کامیان بڕاوە بێت بچووکترین ڕووداو دەبێتە دوو پارچە، بۆیە جگە لەوەی ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە، ژیانی خەڵکی دیکەش دەخاتە مەترسییەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085