
سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لهبارهى كۆنفرانسى نیشتمانى باڵى گردى زهرگهته (كوڕانى نهوشیروان مستهفا)وه ڕونكردنهوه دهداتو ڕایدهگهیهنێت، "هیچ ئەندامێکمان بەشداریی کۆنفرانسی گۆڕانی گردەکەی نەکردوە".
ئامانج عەزیز سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، هیچ ئەندامێکی لقی سلێمانی کۆمسیۆن بەشداریی کۆنفرانسەکەی گۆڕانی گردەکەی نەکردوە، چونکە ئەو داواکارییەی کە گۆڕانی گردەکە بۆ بەستنی کۆنفرانس پێشکهشیكردبوو، تێیدا داوایکردبوو کە لەفەرمانگەی پارتو ڕێکخراوە سیاسییەکان ئەندامێک بەشداربێت، بەڵام ئەوانیش بەشدارنەبون.
وتیشى:"دەبێت هەردوو باڵەکەی گۆڕان (گردەکەو کوردسات) چاوەڕێ بکەن تاوەکو کۆمسیۆن نوسراو دەردەکات بۆ دیاریکردنی کاتو شوێنی کۆنفرانس، کە بەگوێرەی نوسراوێک کە 4ی نیسانی 2025 لەکۆمیسیۆنەوە دەرچوە، داوا لەهەردوو باڵەکەی گۆڕان کراوە چاوەڕێبکەن تاوەکو کۆمسیۆن کاتو شوێنی کۆنفرانس دیاریی دەکات، دواتر کاتی کۆنفرانس دیاریبکەن، هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، نابێت کاتی بەستنی کۆنفرانس لە 10ی نیسان تێپەڕ بکات".
ئهوهشیخستهڕوو، بەهۆی پشوەوە بەفەرمی نوسراوەکە نەگەیشتوەتە نوسینگەی کۆمسیۆن لەسلێمانیو ئاراستەی باڵەکانی گۆڕان نەکراوە.
بەم پێیە بێت، کە هیچ ئەندامێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشداریی کۆنفرانسی ئەمڕۆی گۆڕانی گردەکەی نەکردوە بۆ چاودێریکردن، پێدەچێت کۆنفرانسەکە کێشەی یاسایی بۆ دروست ببێت، چونکە دەچێتە چوارچێوەی کۆبونەوەیەکی حزبییەوە.