نوێترین

recent

04/04/2025

کــەشناسی هەرێم: ئەمشەو شەپۆلێکی لێزمە باران و تەرزە دەستپێدەکات





کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە بەپێی پێشبینیەکانیان:
لە ئەنجامى کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور، پێشبینى دەکرێت شەپۆلێکى بارانبارین و هەورەتریشقە لە درەنگانى ئەمشەو، لە بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان دەستپێبکات.
دەشڵێت، لە کاتەکانى بەرەبەیانیدا، کاریگەریی شەپۆلەکە درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى دیکەى گەرمیان، هەڵەبجە، کەرکوک، سلێمانى و پاشان هەولێر و دهۆک، تەوای ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەگرێتەوە.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، شێوازی دابارین هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورەبروسکە (لەناویشیاندا سەنتەرى پارێزگاکان) و بەهۆی ئەوەی لە وەرزى بەهارداین و هەورەکانى دابارین هەندێک جار لە جۆرى (Cumulonimbus) (Cb) دەبێت، بۆیە ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچە، تەزرەشى لەگەڵدا بێت.
خێرایی با (15-25) کم/ک دەبێت و لە سلێمانى، هەڵەبجە و گەرمیان، (20-35) کلم/ک دەبێت. پلەى گەرمییش نزمدەبێتەوە بە (3-5) پلەى سیلیزى بە بەراورد بە بەرزترین پلەی گەرمیى ئەمڕۆ و مەودای بینینى ئاسۆیی (6-7) کم دەبێت.
شەپۆلەکە لە درەنگانى شەوى شەممە کۆتایی پێدێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085