نوێترین

recent

05/04/2025

پارتی:بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ یەکێتی دیراسە ئەکەین.

 




بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک ـ گەرمیانی پارتی ئاشکرای دەکات، کە پارتی سەرقاڵی دیراسەکردنی یەک لیستییە لەگەڵ یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق.

هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک ـ گەرمیانی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: یەک لیستی ئێمە و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە ژێر دیراسەدایە و لە سیاسەتیشدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە.

لەبارەی بەشدریکردنی پارتی لە حکلومەتی خۆجێی کەرکوک رایگەیاند، مەرج نییە بەشداری حکومەتی خۆجێی کەرکوک بکەین، بەڵام پێمان باشە حکومەتی خۆجێی باشبێت و خزمەتی خەڵک بکات.

پێشتر شارپرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کە یەک لیستی پارتی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەنها بۆ ناوچە دابڕێنراوەکانە، بەڵام یەکێتی نەگەیشتووەتە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو پرسە.

وابڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت و هەفتەی رابردوویش، هەمواری یسای هەڵبژاردن پێشکەش بە پەرلەمانی عێرق کرا.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085