نوێترین

recent

27/01/2025

پارێزگای هەڵەبجە بێ پارێزگار مایەوەو ئازاد تۆفیق خانەنشین کرا.




پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەی خانەنشین بوون و كەس نییە جێگەیان بگرێتەوە
بوار، تایبەت
بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە ٩ ی ساڵی ٢٠١٤ و فەرمانی ژمارە ١٩١ی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، هەریەكە لە پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەكەی، تەمەنی یاسایی خانەنشینبوونیان تەواو كردووە بەڵام بەردەوامن لەكارەكانیان و كەس نییە جێگەیان بگریتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، هەریەكە لە (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هەڵەبجە و ( شاهین حەمە ڕەزا) جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەهۆی تێپەڕبوونی 60 ساڵی تەمەنیانەوە و بە بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە ٩ ی ساڵی ٢٠١٤ و فەرمانی ژمارە ١٩١ی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گشتاندنی ژمارە ١ ی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە ڕێكەوتی ٢٠٢٥/١/٢٢ ئەو دوو بەرپرسەی پارێزگای هەڵەبجە لە 31/12/2024 ەوە خانەنشین بوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ ئەوەی بە گوێرەی ئەو بڕیارانەی سەرەوە لە ئێستادا پارێزگار و جێگری پارێزگار خانەنشین بوون، بەڵام تا ئێستاش هیچ كەسێك وەك جێگرەوەیان دیاری نەكراوە بۆ ڕاییكردنی كارەكانی هاووڵاتیان و پارێزگاكە.
بەگوێرەی وتەی یاساناسان، ئەگەر بێت و چارەسەری یاسایی بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەوا سەرجەم ئەو واژۆیانەی كە پارێزگار و جێگرەكەی لەبەرواری جێبەجێكردنی یاساكەوە كردوویانە بە نایاسایی هەژمار دەكرێن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085