
خانەنشنینی كێی تر دەگرێتەوە ؟
سادق عوسمان گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، بەپێی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوانەی لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەبن، ئەوانەن كە لەدایكبووی ساڵی ١٩٦٢ و ١٩٦٣ و ١٩٦٤ن و پێویستە لە ٣١-١٢ەوە خانەنشین بكرێن و لە دەوامكردن نەمێنن و خانەنشین بن.
زیاتر گوتی، ئەوانەی لەدایكبووی ساڵی 1965ن بۆ نموونە لە ١٥-١-٢٠٢٥، پێویستە لەو وادەیە ئەوانیش دەبنە 60 ساڵ و خانەنشین بكرێن، بۆیە ئەوانەی لەمساڵ دەبنە 60 ساڵ لەكام مانگ بگەنە ئەو تەمەنە، ئەوانیش خانەنشین دەبن، بۆیە بڕیارەكە دراوە و كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
باسی لەوەش كرد، تا ئێستە ئەو بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داویەتی وەك خۆی جێبەجێ كراوە و بەپێی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی عێراق كە لە پەرلەمان پەسند كراوە، پێویستە لە هەرێمی كوردستان و عێراق خانەنشینكردن لە یەك تەمەن بێت، بۆیە ئەو.،بڕیارە لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ كراوە.