نوێترین

recent

29/05/2025

فەرماندەیەکی یەکێتی "حەیامان چووە" با لەحکومەت بکشێینەوە.

 




غـازی فیصـل سـان داوا لە سەرکردایاتی حیزبەکەی دەکات لە 1 ی 6 ی 2025 داو لە یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە حکومەتی هەرێم بکشێینەوە
چونکە حەیامان بەدەستیانەوە چووەو
ڕۆژ لەدووای ڕۆژ کوردستان بەرەو دوواوە تر دەبەنەوە
غـازی فیصـل سـان، فەرماندەر پلە باڵای سەربازی یەکێتی لە مەخمور : لە نامەکەیدا داوای بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حیزبەکەی دەکات
لە حکومەتی هەرێم بکشێینەوە
وەک خۆی دەڵێت "حەیامان بەدەستیانەوە چووەو
ڕۆژ لەدووای ڕۆژ کوردستان بەرەو دوواوە تر دەبەنەوە"
ئەو فەرماندەیە دەڵێی:
"لەمێژووی گەلی کورددا ئێستا خراپترین باروودۆخە کە گەلەکەمان بەسەریدا فەڕزکراوەو تێیکەوتووە"
هەر کەسێک ئەو پێشنیارەی ئێمەی پێ باشە باپشتیوانمان بێت
ئەوەی بەخراپیشی دەزانێت ئاساییە و ئەوە ڕای ئێمەیە
بەهیوام حکومەتەکە خۆی چاک بکات و من هەڵەبم
فەرماندەکەی یەکێتی لە درێژەی نامەکەیدا باس لەوە دەکات کە گەندەڵی و ناعەدالەتی و برسێتی خەڵکی کوردستان و خۆ دەوڵەمەندکردنی چەند مەسئولێکی حکومەت و کادرانی حزبێکی دیاری کراو دەبینم
تەنها چارەسەر کشانەوەمانە لە کابینەی 9 ی حکومەتی
ئەم حکومەتە سەپاوەو زەوتکراوە ڕۆژ لەدووای ڕۆژ خراپتر بەسەر خاک و خەڵکی کوردستان دێنێت

Picsart-24-02-23-21-31-09-085