نوێترین

recent

29/05/2025

مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاگەیەندراوێکی توندی ئاراستەی بەغداد کرد.


 




پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی دارایی فیدرال بڵاو کردەوە و  ڕایگەیاند، ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت، هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ڕای گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکوومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتە و بە سیاسیکردنی قووتی خەڵکە."

ئاماژەی بەوەش داوە "ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان لە 2-6-2025، دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان، ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت، هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085