
بەرێوەبەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، عەتا محەمەد وەڵامی هێرشە توندەکەی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل دەداتەوەو، دەڵێت" له‌مه‌دوا هیچ فیرعه‌ونێك زاتی ئه‌وه ناكات سه‌رانه له وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌ربگرێت."
عه‌تا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی كه وتی: هه‌ر كه‌س لای یاریگه‌ی نه‌ورۆز پرۆژه دروستبكات به‌ته‌مای ژیانی خۆی نه‌بێت، بۆ كه‌ناڵ ٨ ی نزیک یەکێتی وتی "دوو پرۆژه له ته‌نیشت یاریگای نه‌ورۆز ئاماده كراون و به‌م زووانه ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "زه‌وییه‌كان گه‌شتیارین و پرۆژه‌كانیش میكسن و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن، سه‌دا ٧٠ی گه‌شتیارییه و سه‌دا ٣٠ نیشته‌جێبوونه".
راشیگه‌یاند " له‌مه‌دوا هیچ فیرعه‌ونێك زاتی ئه‌وه ناكات سه‌رانه له وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌ربگرێت، كاتی سه‌رانه‌سه‌ندن و فیرعه‌ونه‌كان نه‌ما، كاتی خه‌ڵك خۆیه‌تی".
رۆژی ١٨ ی ئایار لاهور جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل بە جلێکی وەرزشیەوە لە ناو یاریگای نەورۆز بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" ئەم کاک قوبادە ئەمشارەی تێکداوە، هەر خەریکی دزی و فزی خۆیانن، زەویان نەهێشتووە لەم شارەدا".
هەروەها وتیشی" چاویشیان دەربێت ناهێڵم تەدەخولی ئەم ناوچەیە بکەن، چ پیاوێک خۆی بە پیاو دەزانێت، بە بافڵ و قوبادیشەوە بێن بە چواردەوری ئەم ساحەیەدا.. هەر بازرگانێک بیر لەوە بکاتەوە پرۆژە بەبێ ئاگاداری ئێمە بکات، خاوەنی ژیانی خۆی نابێت".