نوێترین

recent

21/06/2025

لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی عێراق، بەغداد پلانی جێگیرەوەی ئاشکراکرد.

 





لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی عێراق، بەغداد پلانی جێگیرەوەی ئاشکراکرد.
وەزیرى نەوتى عێراق لەبارەی ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکە ئاشکرایکرد، کە جێگیرەوەیان بۆ داختستنی ئەو رێڕەوە.
ئەمڕۆ شەممە، حەیان عەبدولغەنى وەزیرى نەوتى عێراق کە هاوکات جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراقیشە بۆ کاروبارى وزە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: "تائێستا هەناردەکردنی نەوت بەردەوامە، بەڵام ئەگەر گەرووی هورمز دابخرێت، ئەوا جێگرەوەى هەیە و وەزارەتی نەوت کار لەسەر ئەو جێگرەوانە دەکات".
غەنى وتوشیەتی "لە چەند کێڵگەیەکى نەوت بەرهەمهێنان گەشەیپێدراوە و زیادى کردووە و ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەى کارکردن بەردەوامە بە بێ کێشە".
بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل مەترسی لەسەر داخستنی گەرووی هورمز هەیە. گەرووى هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانى جیهان و یەک لەسەر پێنجى نەوتى جیهان بەوێدا دەڕوات، کە دەکاتە نزیکەى 20 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا

Picsart-24-02-23-21-31-09-085