
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەماوەی 72 کاتژمێری ڕابردودا، چەکدارانی سەر بەحکومەتی نوێی سوریا 35 چەکداری سەر بەڕژێمی پێشوی بەشار ئەسەدیان کوشتوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) لەزاری دەسەڵاتدارانی سوریاوە بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک تاوانبار دۆخەکەیان قۆستوەتەوەو پێشێلکارییان دژی خەڵکی مەدەنی کردوەو خۆیان وەکو هێزە ئەمنییەکان نیشانداوە.
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ لهو ڕاپۆرتهیدا نوسیویهتى، "لەماوەی 72 کاتژمێری ڕابردودا 35 کەس کوژراوە، زۆربەی ئەوانەشی کوژراون چەکدارانی پێشوی حکومەتی بهشار ئەسەد بون".
ئهمهش لهكاتێكدایه، ڕۆژی 8ی کانونی یەکەمی 2024، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستیان بەسەر دیمەشقدا گرت، دواتر بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ڕژێمی پێشوو بەفڕۆکەیەکی ڕوسی بەرەو مۆسکۆ هەڵات.