نوێترین

recent

27/01/2025

بەپەلە" ئیسرائیل بڕیاری کۆتایی دا لەبارەی سوریای نوێ.



دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی هێزە سەربازییەكانی سووریا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل لە پێشڕەوییەكانی لە باشووری سووریا و ئەو ناوچانەی هاتووەتە ناوەوە بوەستێت، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ڕووسیا، سیمۆنا گالبرین ڕایگەیاندووە: ئیسرائیل چاوی لە خاكی سووریا نییە.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە: هێزەكانی ئیسرائیل بەشێوەیەكی كاتی لە ناوچە سنوورییەكان نێوان ئیسرائیل و سووریادان و دواتر دەكشێنەوە.

دەشڵێت:ئەو كاتانەی ئەو ناوچانە لەلایەن چەكدارانەوە هێرشیان كرایە سەر، ئیسرائیل بۆ دەستەبەری ئاسایشی خۆی لەو ناوچانە بڵاو بووەوە، نەك چاوی لەوە بێت خاكی سووریا بگرێت.

دوای كەوتنی ئەسەد لە 8ی دیسەمبەری 2024 هێزەكانی ئیسرائیل لە ناوچەكانی باشوور ڕۆژئاوای سووریا لە ناوچەكانی قەنتیرە و جەبەل شێخ و بەرزاییەكانی جۆلان پێشڕەویی كرد و ڕایگەیاند: لەشكركێشییەكە بۆ پاراستنی ئیسرائیلە لە مەترسیی گرووپە چەكدارەكان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085