٣ ساڵ لەمەوبەر کێشەی داگیرکاری زەوی و کوێستانەکانی باڵەکایەتی دروست بوو لەنێوان خەڵکی رەسەنی باڵەکایەتی و مەردارانی بەرەکەیی کە خۆشناو بون لە چیا و کوێستانەکانی سنوری چوار گوندی باڵەکایەتی ( ئێنە ووێزی و مەران و بندایزان) ئەمەش دەستی سیداد بارزانی لە پشت بوو کە پشتی مەردارانی بەرەکەیی گرتبو لە پێناو ئەوەی ئەو ناوچە دەست بەسەر دابگرێت بە حکومی ئەوەی فێنکترین ناوچەی باشورە لە هاوین و ساردترین لە زستان بەهۆی سروشتە جوان و پر بەرەکەتەکەی بۆ گەشتیاری ، ئەمە لە کاتێکدا بەرەکەییەکان هیچ بەڵگەیەکی رەسمیان نەبو. لە بەرامبەردا خەلکی ناوچەکە باڵەکایەتی تاپۆیی فەرمیان هەبوو کە سەدان ساڵە لە باوپیران بۆیان ماوەتەوە. بەرەکەیی بە پشتیوانی سیداد بارزانی چەندین جار سکالایان لە دادگا تۆمار کرد بەڵام دۆران دواتر شەریک روویدا بەداخەوە کەسیک کوژرا سیداد بارزانی چەندین باجەر و هەمەری هینا بۆ ناوچەی باڵەکایەتی. بەڵام خەلکی باڵەکایەتی یەک دەنگ و یەک دەست بەبێ جیاوازی رەنگەکان بەرهەڵستی ستەم بونەوە. هەرچەند لە رێگای دادگا بە نایاسایی چەندین کەسایەتی و مامۆستایی ئاینی دەستگیرکران بەڵام خەلکی باڵەکایەتی کۆڵیان نەدا دواجار لە رێگای تەدەخولی سەکردایەتی یەکێتی سولحکرا ماف بۆ خاوەن راستەقینە کە خەلکی باڵەکایەتی بو گەڕایەوە. لەم هەڵبژاردنە سەرەرایی ئەو هەموو خراپەکارییەی سیداد بارزانی ئیستا پارتی سیداد بارزانی کردوە بە بە سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن لە باڵەکایەتی بۆیە پیویستە خەلکی باڵەکایەتی ئەو زوڵم نادادیەی سیداد بارزانی لە یاد نەکات کە دەیویست بە غەدر مولکیان داگیربکات کە رووبەرەکەی ٤٨٠٠ دۆنم
بوو
هاوڵاتیانی دەڤەری بالەکایەتی ٢٥/١٠/٢٠٢٥
