نوێترین

recent

19/10/2025

سیناریــوکانی پارتی پاش دۆڕاندنی هەڵبژاردنی 11ــی 11ــی شاری کــەرکوك!





 


سیناریوکانی پارتی پاش دۆڕاندنی هـەڵبژاردن لە کـەرکوك!
هەڵبژاردنی 11ـی11هەڵبژاردنێکی چارەنوس سازە بۆ کـەرکوك وناوچـەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
بەتایبەتی تر پاش سەرژمێری وزیادبوونی ڕێژەی کورد لەشارەکە بینیمان خەڵكی کەرکوك چەندە بەپەرۆشەوە گەڕانەوە شارەکە تاوەکو لەسەر ژمێری دا بەشداربن ویەکێتی ڕۆڵێکی کاریگـەری لەپێشوازی گەڕاندنەوەی خەڵكی شارەکە کرد
دواجار چەند کەسێك لەبازگەی کەرکوك ڕێگریان لێ دەکرا ڕێبوار تەها ڕاستەوخۆ هاتە سەرهێڵ وهەموویان داخڵی شارەکە کرد.!
پێشــتر ئاماژەمان بەوە کردووە یەکێتی چۆن وبۆچی کـەرکوك دەباتەوە.! شاخەوان عەبدووڵلا بەمایك میدیای حیزبەکـەی ڕاگەیانو ووتی:پاش ئەوەی کاك حەسەن تۆران سکاڵایەکی تۆمار کرد.بەم ووتانە گومانی لەدڵی کەرکوکیەکان دا دروست کرد ووتی:ئومێد ەکەین وچاوەڕوانین مەحکەمەی ئیتحادی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای سەرژمێری نوێ هەڵبژاردن لەکەروك ئەنجام بدرێت.
پێـم وایە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەشاری کـەرکوك بەدڵی پارتی وتورکمان وعەرەبە شۆڤینیەکان نابێت،هەربۆیە بەدوری نازانم پارتی لەگەڵ تورکمان وعەرەبەکان ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەت بکەنەوە چوونکە یەکێتی بەکرداری باش ودابین کردنی هەلی کاروخزمەتگوزاری دڵی عەرەب وتورکمانەکانیشی ڕازی کردووە هەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت یەکێتی دەنگێکی زۆر شارەکە بەدەست بهێنیت،هەرچەند چەند کاندیدێك زۆر لاوازن بەڵام بەهێزی کاك ڕێبوار تەها،ئەو کەلێنە پڕدەکاتەوە.
سیناریوکانی پارتی لەپاش سەرکەوتنی یەکێتی:سەرەتا هەوڵ ئەدات یەکێتی ڕازی بکات کورسیەكی پێ ببخەشێت (هەرچەند من ئەم سیناریوم پێ باشترە)بەڵام ئەگەر یەکێتی بەمە ڕازی نەبوو سیناریوی دووەم ئەوەیە لەگەڵ عەرەب وتورکمانی شارەکە بەهاوکاری تورکیا دەست دەکەن بەبەهانە هێنانەوە یەکێك لەوانەش دەڵێن یەکێتی تەزویراتی کردووە.!
هێشتا زووە بۆ ئەم قسانە بەڵام گومانم هەیە ئەگەر یەکێتی دەنگی شارەکە بەدەست بهێنێت تورکیا دەست لەشانی بارزانی نەدات تا هاوکاری عەرەبی شۆڤینی وتۆرانیەکان بکات!
هەربۆیە پێــوێستە یەکێتی لەئێستاوە بەردی سەر مەڵۆی خۆی بنێت و بەهانەو بیانووی پارتی وتورکمان عەرەبەکان ببڕێت.
نۆ ئەم مەبەستەش پێویستە یەکێتی ژیرانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخی پاش هەڵبژاردن بکات و لەئێستاوە میدیاکانی بخاتە
جزمەت شارەکەوەو بەڕاپرسی وجوڵاندنی ئەم کەیسە کونسوڵخانەکان ئاگادار بکرێنەوە.
19ـی 10ــی 2025

ئەم بابەتە  تەعیبر لەڕاو بۆچوونی نوسەر دەکات
Picsart-24-02-23-21-31-09-085