
لە چوارچێوەی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان سێ هاوڵاتی لە نێوانیاندا دو مداڵ برینداربوون، هاوکات خۆبەڕێوەبەری خۆسەر داوای ئەوە دەکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەر بە هێرشەکانی تورکیا بگرێت.
ئەمشەو یەکشەممە ٢٦ی کانوونی دوەم خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاکانی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا هاتووە، تورکیا لە بەردەوامی هێرشەکانیدا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە تۆپخانە و چەکی قورس گوندەکانی شاری عەین عیسای بۆردومان کردووە.
خۆبەڕێوەبەری خۆسەر ئاشکراشی دەکات لە ئاکامی ئەو هێرشەدا سێ هاوڵاتی کە دووانیان منداڵن لە گوندی ئەلجەمماس بریندار بوون.
خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیشیدەکاتەوە، بە ئامانجگرتنی ژێرخانی گرنگ و پەکخستنی ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەموو یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆبەڕێوەبەری خۆسەر هاتووشە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ ئەو تاوانکارییانەی تورکیا دابنێت.