
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه كوڕه میدیاكارى كورد ئاراس برادۆستى و كچه میدیاكارى كورد ئه‌ڤین ئاسۆ ئه‌ڵقه‌ى ده‌ستگیراندارییان دوور له چاوى میدیاكان گۆڕییوه‌ته‌وه كه‌سێكى نزیك له ئه‌ڤین ئاسۆ راستى هه‌واڵه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
كه‌سێكى نزیك له خانمه میدیاكار ئه‌ڤین ئاسۆ، له‌باره‌ى ورده‌كارى ئه‌و هه‌واڵه‌وه به ئاژانسى هه‌واڵى وڵاتى راگه‌یاند :"ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه، ئه‌و میدیاكاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ڵقه‌ى هاوسه‌رگیرییان نه‌گۆڕییوه‌ته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایشكرد :"ئه‌وه ته‌نیا ده‌نگۆى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه، چونكه ئه‌ڤین ئاسۆ و دكتۆر ئاراس برادۆستى ته‌تانه‌ن هاوڕێى زۆر نیزكیش نین".
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه به‌شێوه‌یه‌كى گه‌رموگوڕ وێنه‌ى هه‌ردوو میدیاكارى كورد ئاراس برادۆستى و ئه‌ڤین ئاسۆ به‌یه‌كه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت كه به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى هاوسه‌رگیرییان كردووه.