
کەمێک لەمەوبەر لەناو رێستورانتێکدا لە شارى هەولێر سێ کەس کوژران کە یەکێکیان کارمەندى کونسوڵخانەى تورکیایە و دەنگۆى کوژرانى جێگرى کونسوڵخانەکەش لە ئارادایە.
لە هەولێر رایگەیاند؛ روداوەکە لە رێستورانتێک رویداوە و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون کە یەکێکیان کارمەندى کونسوڵخانەى تورکیابوە و دەوترێت جێگرى کونسوڵى تورکیایە.
وتیشى:"ئیستا تیمى لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان و بەرپرسانى حکومى لە شوێنى روداوەکەن و هیچ زانیاریی و لێدوانێکیان رانەگەیاندوە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن".
بەپێى زانیارییەکان تائێستا زانیارى لەبارەى تەقەکەرەکەوە رانەگەیەندراوە.