
ئاژانسى وڵات
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٧ى ته‌موز، جێگرى كنسوڵى توركیا له هه‌ولێر له‌نێو رێستۆرانتێكدا به‌ناوى (هۆكه‌باز) به ده‌مانچه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ى لێكرا و كوژرا.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى وڵات كه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستى كه‌وتوون "له‌كاتێكدا كه جێگرى كنسوڵى توركیا له‌گه‌ڵ تیمێكى كنسوڵخانه‌كه‌یان كه گومانده‌كرێت خودى كنسوڵى توركیاشیان له‌گه‌ڵ بووبێت، به‌مه‌به‌ستى خواردنى نانى نیوه‌ڕۆ سه‌ردانى رێستۆرانتى (هۆكه‌باز) یان كردووه له شارى هه‌ولێر، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له مانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه كه به دوو ده‌مانچه و به هه‌ردوو ده‌ست ته‌قه‌ى كردووه، ده‌ستڕێژى گوللـه یان لێكراوه، له ئه‌نجامدا (به‌یتوڵا) جێگرى سه‌ر كنسوڵى توركیا كوژراوه و دوو كه‌سى تریش برینداربوون".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "گومانده‌كرێت خودى كنسوڵى توركیاش له رووداوه‌كه‌دا برینداربووبێت".
له‌دواى روداوه‌كه له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاسایش به‌ته‌واوه‌تى ناوچه‌كه‌یان گرتووه ناهێڵن كه‌س له لێى نزیك ببێته‌وه.
خاوه‌نى رێستۆرانى هۆكه‌باز له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه تیشێرتێكى له‌به‌ردابوو، دوو ده‌مانچه‌ى به‌ده‌سته‌وه‌بوو، به هه‌ردوو ده‌ستى ته‌قه‌ى له تیمه‌كه‌ى كنسوڵخانه‌ى توركیا كرد".
له‌دواى رووداوه‌كه رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "هێرش بۆ سەر کارمەندانی کونسوڵخانەکەمان ئیدانە دەکەم. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و کاربەدەستانی ناوچەکە بۆ هەرچی زوو دۆزینەوەی بکەرانی رووداوەکە بەردەوامە".
هاوكات نێرده‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له به‌غدا ئیدانه‌ى هێرشى سه‌ر كارمه‌ندانى كونسوڵخانه‌ى توركیاى له هه‌ولێر كرد و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "نێرده‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا ئیدانه‌ى ئه‌و (هێرشه قێزه‌ونه) ده‌كات كه كرایه‌سه‌ر كارمه‌ندانى كونسوڵخانه‌ى توركیا له هه‌ولێر و هاوخه‌مى بۆ نێرده‌ى دیبلۆماسى توركیا ده‌رده‌بڕێت. پشتیوانى خۆى نیشاندا ده‌رباره‌ى پاراستنى سه‌لامه‌تى دیبلۆماتكارانى بیانى و نێرده دیبلۆماسیه‌كان له عێراق".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا له تویتێكدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى "سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاری ئەو کارمەندەی لە هێرشەکەی هەولێر گیانی لەدەستداوە. لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و ئەوانەی ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە وەڵامی پێویست دەدرێنەوە".
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى رووداوه‌كه بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه " بەتوندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە ڕێستوڕانتەکانى هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسولخانەى تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "پرسە و سەرەخۆشى لە کەسوکارى قوربانیان دەکەین و هاوخەمیانین، هەروەها هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینەوه و بەدواداچوونى جددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاسایی‌یان، بە هیچ شێوەیەکیش ڕێگە نادرێت ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێنرێت".