
ئاژانسى وڵات
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران چاره‌نووسى ئه‌و كه‌شتییه ئیماراتییه‌ى ئاشكراكرد كه له گه‌رووى هورمز ماوه‌ى دوو رۆژ بێسه‌روشوێن بوو، رایگه‌یاند: كه‌شتییه‌كه كێشه‌ى ته‌كنیكى بۆ هاتووه‌ته پێشه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه داواى هاوكارى له ئێران كردووه".
دوای نیوەڕۆی سێشەممە 16ی تەموز، بارهەڵگرێکی نەوتی ئیمارات به‌ناوى (ئێم تى ریاح) لە گەرووی هورمز بێسەروشوێن بوو، بەرپرسانی ئەمریکیش پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران درێژ دەکەن.
له‌وباره‌یه‌وه پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌باس موسه‌وى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا چاره‌نووسى ئه‌و كه‌شتییه‌ى ئاشكراكرد و رایگه‌یاند: ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه كه‌شتى ریاح به‌هۆى توشبوونى به كێشه‌ى ته‌كنیكى داواى هاوكارى له شاره‌زاكانى ئێمه له گه‌رووى هورمزدا كرد".
ئاشكراشیكرد: له‌دواى ئه‌و داواكارییه به‌گوێره‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێزه ده‌ریاییه‌كانمان ئه‌و كه‌شتییه‌یان گواسته‌وه بۆ یه‌كێك له به‌نده‌ره‌كانى ئێران، به مه‌به‌ستى چاككردنه‌وه‌ى".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماده‌نه‌بوو زانیارى زیار بخاته‌ڕوو، ته‌نیا ئاماژەی بەوەکرد: له ئێستادا ئه‌و كه‌شتییه له پرۆسه‌ى چاككردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه ته‌كنیكییه‌كانیدایه".
پێشتر میدیا عەرەبی و جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو بارهەڵگرەی لە گەرووی هورمز بێسەروشوێن کراوه ئیماراتییە، به‌ڵام بەرپرسێکی ئیمارات بە سایتی سکای نیوزی بریتانی راگەیاندووە: ئەو کەشتییە بارهەڵگرە نەوتییەی میدیاکان باسی دەکەن، ئیماراتی نییە و هیچ تاقمێکی ئیماراتیشی لەسەر نییە".