
ئاژانسى وڵات
به‌هۆى نه‌ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت و له‌كاتى خۆیدا دابه‌شناكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى بڕى پاره‌ى پێویستى نه‌ناردووه، بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه ماونه‌ته‌وه مووچه‌كانیان دابه‌شبكرێت، سستى و كێشه‌ى دروستده‌بێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له‌ماوه‌ى ١٠ ڕۆژى رابردودا مووچه‌ى پێ دابه‌شكراوه، داهاتى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان بووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته ئێستا داهاتى بۆ مووچه نه‌ماوه و حكومه‌تى ناوه‌ندیش ناردنى پاره‌كه‌ى دواخستووه، بۆیه كێشه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و ده‌سته و وه‌زاره‌تانه دروستده‌بێت كه تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه".