نوێترین

recent

17/07/2019

كێن ئەوانەی پشتیوانی جەنگ دەكەن ؟


كێن ئەوانەی پشتیوانی جەنگ دەكەن ؟

د.سەنگەر سەید قادر
دوێنێ ترەمپ ڕایگەیاند لەگەل ئێران هەنگاوی باشیان بڕیوە لە گفتووگۆ و دانوستان و ئەمەریكا نایەوێت ڕژێمی ئیسلامی ئێران بروخێنێت، بەڵام ئایا ترەمپ گوتارەكەی ڕەنگداوەی كردارەكانیەتی لە ئیستادا یان تەواو پێچەوانەیە ؟
ئەمەریكا نایەوێت ڕژێمی ئیسلامی ئێران بروخێنێت، بەڵام ئایا ترەمپ گوتارەكەی ڕەنگداوەی كردارەكانیەتی لە ئیستادا یان تەواو پێچەوانەیە ؟
-ترەمپ دەیەوێت جەنگەكە دوابخات:
دۆناڵد ترەمپ هەر لە سەرەتای هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە شەڕی ڕاگەیاندن و دەرونی دژی ئێران دەسپێكرد و لە دوای دەدەستبەكار بوونیشی هەڕەشەكانی دژی ئێران كرد بەكردار و لە ٢٠١٨/٥/٨ لە ڕێكەوتنامەی ئەتۆمی ئێران كشایەوە و لە ٢٠١٨/١١/٥ سزای ئابوری بەسەر ئێراندا سەپاند و لە ٢٠١٩/٥/٤ گەمارۆی ئابوری بەتەواوەتی خستە سەر ئێران
لە وڵامدا ئێران هێرشەكانی بۆسەر سوپای ئەمەریكا و بەرژەوەندیەكانی لە عێراق و گەروی هورمز و دەریای عومان دەستپێكرد و بنكەی سەربازی ئەمەریكی لە شارۆچكەی بەلەد و باڵوێزخانەكەی لە بەغدا و كەشتیەنەوتیەكانی كەنداوی كردە ئامانچ و لە دواین. هێرشیدا لە ٢٠١٩/٦/٢٠ فڕۆكەیەكی ئەمەریكی خستە خوارەوە
- كێن ئەوانەی پشتیوانی شەڕ دەكەن؟ :
هەرچەندە ترەمپ دژی شەڕی ئێرانە لە ئێستادا بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەمەریكا و ئیدارەكەی ترەمپ چەند بەرەكی بەهێز پشتیوانی شەڕ دەكەن لەوانە :
١- لە ناو ئیدارەكەی ترەمپدا هەڵۆكانی كۆشكی سپی كە جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە پشتیوانی شەڕن، بۆڵتن كە ئەندازیاری شەڕی عێراقە پێشنیاری كردوە ١٢٠ هەزار سەرباز ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت و بە ٥٠٠ موشەك توانای سەربازی ئێران لەناو ببرێت
بەلام پلانی مایك پۆمپیۆ جیاواز ترە و پیشنیاری كردوە سزاكان توند بكرێن و هاوپەیمانی سەربازی لە وڵاتانت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێكبهێنرێت بەوەش ئێران كاردانەوەی دەبێت و ئەوكات ئەگەر هێرشی سەربازیش بكرێتە سەر ئێران لە ڕووی سەربازی و دارای و بەرپرسیاریتی نێودەوڵەتیشەوە ئەمەریكا بەرپرسیارێتی و ئەركی ناكەوێتە ئەستۆ
٢- لەسەر ئاستی ناوخۆیش هەر سێ سەرمایەداری ئەمەریكی ئەدیسۆن شیلدۆن و پۆڵ سنجر پشتیوان و هاندەری سەرەكی ڕووخانی ئیرانن، ئەم سێ سەرمایەدارە كاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ترەمپ و پارتی كۆماری هەیە پشتیوانی شەڕن و ٢٥٩ ملیۆن دۆلاریان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ تەرخانكردوە
هەڵەیەك دەبیتە هۆی كیشەیەكی گەورە و ئێران دەخاتە شەڕێكی نابەرامبەرە و بۆیە نەرمی نواندن و دانبەخۆدا گرتن باشترین ڕیگای خۆپارێزیە لە مەترسیەكان
٣- لەسەر ئاستی ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و دروستكردنی بڕیاریش هەریەكە لە ناوەندەكانی( FDD- JINSA-ناوەندی لێكۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی دور- لۆبی یەهودی) ڕایگشتی ئەمەریكا بەئاراستەی شەڕ و ڕووخانی ئێران دەكەن.
-لەسەر ئاستی ئێران كێن ئەوانەی پشتیوانی شەردەكەن؟ :
١- لەسەر ئاستی ناوخۆی ئێران باڵی توندڕەوی دەسەڵات، كە خۆی لە علی خامە نەئی و حسین سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران و علی ئەكبەر ویلایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی دیاری كردنی بەرژەوەندیەكانی ئێران و قاسمی سولەیمانی پشتیوانی وەڵامدانەوەی ئەمەریكان و پێیان واتە ئامانجی سزاكان لاواز كردن و دواتر ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی ئێرانە
٢- گروپی دووەمی پشتیوانانی شەڕ سوپای پاسەوانانی شۆڕش(الحرس الثوريه)چونكە ئەم هێزە دەستی بەسەر سەدا٤٣% ئابوری ئێراندا گرتوە و سزاكان ڕاستەو كاریگەری لەسەر ئەم هێزە هەبووە سەرچاوە داراییەكانی وشك كردوە.
بەڵام بەرەی میانڕەوی ئێران كە بریتین لە علی لاریجانی و حسن ڕۆحانی و محمد جواد زەریف و هۆشەنگ زەنگەنەی وەزیری نەوت، پشتیوانی دانوستان و گفتووگۆن و پێیان وایە هەر هەڵەیەك دەبیتە هۆی كیشەیەكی گەورە و ئێران دەخاتە شەڕێكی نابەرامبەرە و بۆیە نەرمی نواندن و دانبەخۆدا گرتن باشترین ڕیگای خۆپارێزیە لە مەترسیەكان
هەتا ئێستا بەرەی دژە شەڕ لە هەردوو لایەنی ئەمەریكی و ئێرانی سەركەوتوو بوون لە ڕێگری لە جەنگ بەڵام ڕوونەدانی جەنگ لە ماوەیەكی درێژدا گرەنتی كراو نیە، چونكە هێشتنەوەی ئاڵۆزی و ململانێكان بەم شیوەیەی ئێستا ڕەنگە لە هەر كاتێكدا ببێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگیكی نەخوازرا و نەویستراو.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085