نوێترین

recent

17/07/2019

به‌وێنه‌:زیندانی هەتا هەتایی بەسەر(ئاڵچاپۆ)گەورە بازرگانی مافیای ماددەی هۆشبەردا سەپێنرا


گەورە بازرگانی مافیای ماددەی هۆشبەر بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی بەردەوام سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەریدا سەپێنرا. 

 لەمیانی دادگاییکردنیدا لە ئەمریکا، جاکین گوزمان-ی ناسراو بە ئەلچاپۆ، بەهۆی بەردەوامیی ئەنجامدانی تاوان رووبەڕووی سزای زیندانی هەتاهەتایی بوویەوە.

هاوکات لە دۆسیەی ئەلچاپۆ هاتووە کە ناوبراو بە تۆمەتەکانی '''ئەنجامدانی تاوان بە بەردەوامی''، ''شۆردنەوەی پارەی ماددەی هۆشبەر''،''کردەوەی چەکداریی''، ''تاوانی کوشتن'' و بازرگانیکردن بە کۆکاین و ئیرۆین و ماددە هۆشبەرەکانی دیکە رووبەڕووی ئەو سزایە بووەتەوە.

شایەنی باسە جاکین گوزمان لە ساڵانی ٢٠٠١ و ٢٠١٥ لە گرتووخانەی تایبەت هەڵات و دواتر لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ دەستگیرکراو رادەستی ئەمریکا کرایەوە.

لە یەكێك لە رووداوەكاندا ئالچاپۆ تەقەی لە یەكێك لە نەیارەكانی خۆی كردووە، كە ئەویش لەبواری ماددە هۆشبەرەكان كاری كردووە ، بەڵام پێش ئەوەی گیانی دەربچێت خستوویەتییە ژێر خاكەوە .

ئاڵچاپۆ ماوەی چەند مانگێكە دادگاكەی بەڕێوە دەچێت تێیدا چەندین شایەتی ترسناكی كوشتنی تێدا دراوە ، بەوەش ئەو سەرۆك باندە مافیایە چەند جارێك بە زیندانی هەتا هەتایی سزا دراوە بەهۆی تۆمەتباركردنی بەدەستهەبوونی لە ڕووداوی كوشتنی بێبەزەییانە .


Picsart-24-02-23-21-31-09-085